لیژنه‌ی ریستۆرانی قائیمقامیه‌ت راپۆرتی كار‌و چالاكییه‌كانی پێشكه‌ش به لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كردووه، تیایدا هاتووه: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ ریستۆرانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه ریستۆرانته‌كانی (ئه‌نغام به‌غداد، سه‌حاب، داڵاس و دارستان) له شاری سلێمانی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن. له راپۆرته‌كه ئه‌وهش خراوه‌ته‌ڕوو: به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، پێویسته ئه‌و شوێنانه‌ی به مه‌رجی پابه‌ندبوون كراونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شوێنه‌كه‌یاندا جێبه‌جیبكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه داده‌خرێت. راپۆرتی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ریستۆرانته‌كانی (ئه‌نغام به‌غداد، سه‌حاب، داڵاس و دارستان) داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هه‌موو ئه‌و شوێنانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان كراونه‌ته‌وه‌و به‌هۆی سه‌رپێچی جارێك داخراون، له‌كاتی دووباره كردنه‌ی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure