له‌وه‌رزی هاویندا تیشكی خۆر كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر قژه‌وه، بۆئه‌وه‌ی قژت بپارێزیت ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێبكه، تا له‌هاویندا شێوه‌ی قژت جوان ده‌ربخه‌یت. 1- هه‌وڵبده له‌وه‌رزی هاویندا ته‌ندروستی قژت بپارێزیت له‌ڕێگای به‌كارنه‌هێنانی مادده كیمیاییه‌كان بۆئه‌وه‌ی قژت نه‌سوتێنیت، بۆنموونه له‌و وه‌رزه‌دا قژت ره‌نگ مه‌كه، ئه‌گه‌ر بێت‌و سوربیت له‌سه‌ر ره‌نگكردنی قژت، له‌وكاته‌دا ده‌توانیت له‌ئارایشتگا به‌جۆرێك له‌و ده‌رمانانه قژت ره‌نگ بكه‌یت كه مادده‌كه‌ی زۆر به‌هێز نه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی قژت بپارێزیت له‌سوتان. 2- هه‌وڵبده جۆره شامپۆیه‌ك به‌كاربهێنیت دژی سوتانی تیشكی خۆر بێت، باشتروایه له‌ئارایشگاكان شامپۆ بكڕیت چونكه له‌ڕووی كوالێتیانه‌وه سوودی زیاتره له‌چاو شامپۆی بازاڕ. 3- پێشئه‌وه‌ی بچیته‌به‌ر خۆر هه‌وڵبده ده‌رمانی پاراستنی قژ به‌كاربهێنیتكه تایبه‌ت دروستكرابێت بۆ دژی خۆر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانیت له‌چكێك به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت بۆئه‌وه‌ی له‌وكاتانه‌ی كه خۆر زۆر به‌تینه له‌سه‌ری بكه‌یت بۆ پاراستنی قژت. 4- له‌وه‌رزی هاویندا زۆر پێویسته قژت ببڕیت، به‌تایبه‌تی ژێره‌وه‌ی قژت واتا سه‌ر تاڵه‌كانی، چونكه تیشكی خۆر قژ ده‌سوتێنێت و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر تاڵه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت. خاك – س/ ترێندیستایل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure