زمانی سۆمه‌ری هاوتا له ته‌ك زمانی كوردیدا ئه‌م كتێبه له نووسینی شێركۆ عادل ده‌باغه، كه له پێنج به‌ش پێكهاتووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا نووسه‌ر باس له سه‌ره‌تاكانی ژیان له چیاكانی زاگرۆس و ده‌شت و دۆڵی میزۆپۆتامیا، دروستكردنی ئاوه‌یانی و بنیادنانی شاره‌كان و داهێنانی نووسین و تاته ده‌به‌بووه‌كان و كۆچی هه‌ڵگه‌ڕاوه و ڕێزمانه‌وانی سۆمه‌ر و هاوتایی له‌ته‌ك زمانی كوردیدا ده‌كات. به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه بۆ هه‌ندێ له بڕگه‌ی سۆمه‌ری و واتا كوردییه‌كه‌ی ته‌رخان كراوه. له به‌شی سێیه‌مدا بژارده‌یه‌ك له كتێبه‌كه‌ی peter Hogan sumericuneiform English dictionary له‌گه‌ڵ ڕێگریكردن له دووباره كردنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی پێشوو خراونه‌ته‌ڕوو. به‌شی چواره‌م بۆ لالۆ كورده پیره‌مێرده لادێیه‌كه‌ی له زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا ته‌رخان كراوه. به‌شی پێنجه‌م باس له سه‌ره‌كۆزه‌ره، چه‌ند شیكارییه‌كی تایبه‌ت به تاته ده‌به، كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌سته واژه‌ی ئایینی ده‌كات و به‌شی كۆتایی بۆپاشه‌كی و سه‌رچاوه و هێماكان ته‌رخانكراوه. ناوی كتێب/ شارستانیه‌تی چیلكه ناوی نووسه‌ر/ شێركۆ عادل ده‌باغ بابه‌ت/ مێژوو دیزاین/ ئومێد محه‌مه‌د نۆڕه‌ی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م تیراژ/ 1000 دانه نرخ / 5000 دینار چاپخانه/ چاپخانه‌ی تاران خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure