17/8/2020 01:30 PM

زرێپۆشەکەی مارسدیس خرایە روو

کۆمپانیای تیۆنینگی «ئینکاس» ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی مارسدیس واتە AMG G63ـی کردووە بە لیمۆزینێکی زرێپۆش کە دەتوانێ سەرنشینەکان لە مەترسی پێکدادان بپارێزێت. رواڵەتی ئەم ئۆتۆمبێلە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە بەرزەکانی "ئافرۆد/ offRoad"ـە بەڵام درێژاییەکی هاوشێوەی مۆدێلی لیمۆزینە. کەوابوو ئەم بەرهەمە نوێیەی مارسدیس تێکەڵاوێکە لە ئافرۆد و لیمۆزین.


مەبەست لە دیزاینکردنی مارسدیس AMG G63 پاراستنی گیانی سەرنشینان بووە. هەر بۆیە کارناسان ئەم ئۆتۆمبێلەیان کرد بە لمۆزین. ئەمە دوایین جارە کە کۆمپانیای ئینکاس مۆدێلی مارسدیس بێنزی کلاسی G بکەن بە ئۆتۆمبێلێکی لیمۆزینی دژەفیشەک. ناوەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە زۆر بەرفراوان و تەنانەت سەرنشینان ئەتوانن بە ئاسوودەیی ئیسراحەتی تیان بکەن.
جگە لە بوونی شوێنی پێویست بۆ ئیسراحەت، سەرنشینەکان لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە بەرانبەر هێرشی هێرشبەراندا لە شوێنێکی ئارامدا جێگیر دەبن کە تەنها ئۆتۆمبێکە لۆکس و گرانباییەکان دەتوان پێشکەشی مشتەرییەکانی خۆیانی بکەن. ناوەوەی ئەم مۆدێلەی مارسدیس بە کورسی تاکەکسی چەرم کە سیستەمی فێنککەرەوە و گەرمگەرەوەی و هەیە، دیزاین کراوە.
بۆ جیاکردنەوەی شوێنی دانیشتنی سەرنشیان و سایەقی ئۆتۆمبێلەکە، دیوارێکی شووشەیی کارەبایی بەکارهاتووە کە رۆڵی تەلەفیزیۆنیش دەبینێت و هەروەها شاشەیەک بۆ ئەوەی بتوانی لەوێوە رێکخستن بۆ ئیمکاناتی ناو ئۆتۆمبێکە بکەیت. ئەم ئۆتۆمبێلە هەر وەک باس کرا دژەفیشەکە و لە بەرانبەر فیشەکی کالیبر 7/62 میلی‌مەتر خۆراگری هەیە. بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە قەبارەی 4 لیترە و توانای بەرهەمهێنانی 585 ئەسپەهێز وزەی هەیە.


ئینکاس هێشتا نرخی مارسدیس AMG G63ـی رانەگەیاندووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەم ئۆتۆمبێلە هەرزان نابێت. زنجیرەی پێشووی مارسدیس بێنزی کلاسی G نرخەکەی نزیکەی 1/2 ملیۆن دۆلار بوو؛ کەوابوو نرخی ئەم مۆدێلە نوێیە لە باشترین حاڵەتدا هەندێک لە 1/2 ملیۆ دۆلار زیاتر ئەبێت.

 

سەرچاوە: mercedesblog

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved