17/8/2020 10:15 PM

پشیلەیەكی تونسی بە قاچاخ خۆی گەیاندە ئەڵمانیا

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویكرەوە، پشیلەیەكی تونسی  بە تەنیا دەریای سپی ناوەڕاست دەبڕێت و  دوای دەردەسەری و ماندوبوون و تونیێتی و برسێتیيەكی زۆر بە قاچاغ دەگاتە ئەڵمانیاو پزیشكێكی ڤێرتنەریش ئەو پشیلەیە بە سەرەڕۆو سەركێش ناودەبات.

دۆیچەڤیللـەی ئەلمَانیش ئاماژەی بەوە داوە، ئەو پشیلە تونسیەی دوای ئەوەی كە بە دزیيەوە خۆی هەڵدابووە ناو بارهەڵگرێكی تونسیەوە دەریای ناوەڕاستی بڕی و دواجار گەیشتە ئەڵمانیا.

وتەبێژی پۆلیسی ناوچەی "ئونترفرانكن" لە هەرێمی باڤاریای خوارووی ئەلمَانیا وتی: ئەو پشیلەیە خۆی هەڵداوەتە ناو بارهەڵگرێكی تونسیەوەو گەشتەكەشی بە گەیشتنە ناو كۆمپانیایەكی ئەڵمانی تەواو بووە.

دەشڵێت: ئەم پشیلەیە دەریاو وشكانی بڕیوە دوای ئەوەی كارمەندانی كۆمپانیاكە گوێیان لە زیكەو میاو دەبێت پۆلیسی لێ ئاگاداردەكەنەوە، دواجار ئەفسەرێكی پۆلیس پشیلەكە دەدۆزێتەوەو وەك ئەو دەڵێ سەرەڕای برسێتی و تینوێتیەكی زۆر ئەو گەشتە بە تەندروستیەكی باشەوە تەواو دەكات و لەلایەن پزیشكی ڤێرتێرنەرییەوە ئێستا لە ئەڵمانیا چاوێری تەندروستی دەكرێت، بەڵام باسی لەوە نەكردووە ئایا دیپۆرت دەكرێتەوە یان مافی مانەوەی دەدەنێ.

خاك - شیهاب عوسمان / ئەڵمانیا

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved