18/8/2020 02:44 PM

باڵنج و تەندروستی

لەوانەیە پێتان سەیر بێت بەڵام هەڵبژاردنی باڵنجێکی گونجاو کە هەموو شەوێک سەر دەکەینە سەری کارێکی زۆر گرنگە. ئەم هەڵبژاردنە راستەوخۆ لەسەر کواڵیتی خەوەکەتان کاریگەری دەبێت. لە درێژەدا باسی هەندێک لە زیانەکانی باڵنجی نەگونجاو دەکەین و شێوەی دروستەکەشی دەخەینە روو.

ئازاری مل
ئەگەر ماوەیەکی زۆر سەرتان دانەوێنن، وەک ئەوەی لەخەودا بن، ئەم بابەتە دەتوانێ کێشەتان بۆ دروست بکات. جیا لەوە رادەی رەقبوونی باڵنج بەپێی ئەوەی بە چ ستایلێک دەخەون گرنگە. باڵنجی زۆر نەرم یان زۆر رەق تووشی ئازاری ملتان دەکات. بۆ نموونە ئەگەر بەسەر شاندا دەخەون، دەبێ لە باڵنجێکی تا رادەیەک رەق کەڵک وەربگرن و ئەگەر لەسەر سک دەخەون هەوڵ بدەن باڵنجێکی نەرم بەکار بهێنن.

ئازاری پشت
چۆنیەتی جێگیربوونی سەر، مل و شان لەکاتی خەوتن لەسەر باڵنج دەتوانێ کاریگەری لەسەر تەندروستیی پشتتان دابنێت. ناڕێک بوونی ئەمانە لەکاتی خەودا هۆکارێکە بۆ ئێشی پشت. ئەگەر لەسەر سک دەخەون واباشە لەسەر باڵنجێکی تەخت بخەون، ئەگینا تووشی ئازار پشت دەبن. ئەو کەسانەی لەسەر شان دەخەون واباشە باڵنجەکەیان هەندێک بەرز بێت بۆ ئەوەی مل و بڕبڕەی پشت لە ئاستێکدا جێگیر ببن.

سەرئێشە
خەوتن لەسەر باڵنجێک کە لەگەڵ جەستە و ستایلی خەوتنەکەتان نەگونجێت، لەوانەیە سەرئێشەی لێ بکەوێتەوە. هۆکارەکەشی ئەوەوە زەخت دەکەوێتە سەر شان و مل و ئەوەش ئازاری سەری بەدواوە دەبێت.

کێشە بۆ پێست دروست دەکات
کاتێک لەسەر شان دەخەون دەموچاوتان لەگەڵ باڵنجەکە بەرکەوتنی دەبێت. کەوابوو سەرجەم بەکتریان و چەوری دەموچاوتان ئەگوازرێتەوە بۆ باڵنجەکە. ئەمانە هۆکارن بۆ ورووژانی پێست و دەرکردنی زیپکە. کەوابوو دەبێ بەردەوام باڵجەکەتان پاک بکەنەوە. هەڵبەت هەندێک باڵنج هەن کە قوماشەکەیان بەکتریان زیاندەرەکان لەناو دەبەن و ئێوەش دەتوانن باڵنجی لەم چەشنە بکڕن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved