كتێبى له گرێی گۆردیۆسه‌وه تا گرێكوێره‌ی ولایه‌تی موسڵ نووسه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه ولایه‌تی موسڵ له زمانی ڕامیاری كوردا ده‌كاته كوردستانی باشوور (هه‌رێمی كوردستانی – عیراق) به‌گشتی له دیدی كورده‌وه پرسێكی ڕامیاری و نیشتمانییه، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ولایه‌تی موسڵ له زۆر ڕووه‌وه ده‌كاته چاره‌سه‌ری پرسی كورد له ته‌واوی كوردستاندا، چونكه جیۆگرافیای ولایه‌تی موسڵ چ وه‌ك نه‌ته‌وه‌و چ وه‌ك نیشتمان به هه‌رچوار ده‌وڵه‌تی عیراق و توركیا‌و ئێران و سوریاوه به‌ستراوه‌ته‌وه كه كێشه‌ی كوردیان تێدا هه‌یه. نووسه‌ر هه‌وره‌ها باس له پێگه‌ی جیۆگرافی ولایه‌تی موسڵ ده‌كه‌وێته باكووری میزۆپۆتامیا (نێوان دیجله‌و فورات) زۆربه‌ی شاڕێگای بازرگانییه‌كانی جیهانی كۆن به خاكی ولایه‌تی موسڵدا تێپه‌ڕیون. له كتێبه‌كه‌دا باس له ڕێگاكانی كراوه، ڕێگای شاهه‌نشاهی، ڕێگای ئه‌سكه‌نده‌ر مه‌كدۆنی، ڕێگای ڕۆم، ڕێگای عه‌ره‌ب، ڕێگای عه‌باسییه‌كان، ڕێگه‌ی خاچییه‌كان، ڕێگای جه‌نگیزخان، ڕێگای عوسمانی و سه‌فه‌وی، ڕێگای سایكس و پیكۆ، ڕێگای چین. ناوی كتێب/ له گرێی گۆردیۆسه‌وه تا گرێكوێره‌ی ولایه‌تی موسڵ ناوی نووسه‌ر/ هونه‌ر تۆفیق دیزاین/ ئارام عه‌لی تیراژ/ 1000 دانه نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م چاپخانه/ كارۆ خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure