19/8/2020 01:56 PM

باری دەروونی تێک ئەدەن

خۆراک پەیوەندی راستەوخۆی بە باری دەرونییەوە هەیە، ئەو خۆراکانەی کە شەکریان تێدایە و رێژەیەکی زۆر لە کالۆرییان تێدایە کاریگەری نەرێنیان لەسەر دەرون هەیە، بەپێچەوانەوە هەندێک خۆراکی دیکەش باری دەرونی باشتر دەکەن، لەم بابەتەدا ئەو خۆراکانەی کە کاریگەریی خراپیان هەیە لەسەر باری دەرونی، دەخەینە روو.

خواردنەوە گازیەکان و سۆدە: رێژەیەکی زۆر لە شەکری سادەیان تێدایە کە بە خێرایی دەچنە ناو خوێنەوە، کاریگەری لەسەر وزەی جەستە و چالاکی جەستە دادەنێن، شەکری خوێن بەرزدەکەنەوە.
چەرەسی خۆشکراو: رێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆمی تێدایە، هۆکارە بۆئەوەی هەست بە خەمۆکی، ماندوێتی، شەکەتی و لاوازی بکەی
کێک و پسکیتی برژاو: رێژەیەکی زۆر لە شەکر و زەیتی تیدایە، وادەکات کەسەکە هەست بە تەمەڵی و خەم بکات.
پەتاتەی سورکراوە: بەهەمانشێوەی چپس کاریگەری خراپی هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و خوێ، هۆکارە بۆئەوەی هەست بە ماندوێتی بکەیت دوای خواردنی.
خواردنی لە قوتونراو: بەهۆی بەرزی رێژەی سۆدیۆم بۆ ماوەیەک زۆر کاریگەری لەسەر باری دەرونی جێدەهێڵێت
قاوە: رەنگە تۆ قاوە بخۆیتەوە بۆەوەی هەست بە باشی بکەیت، بەڵام قاوە هۆکارە بۆئەوەی جەستە هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ بەرهەمبهێنێت، کە بە هۆڕمۆنی سترێس ناسراوە، لەلایەنی جەستەیی و دەرونی هەست بە ماندوێتی دەکەیت.
کحول: کاریگەرییەکی بەخێرایی لەسەر باری دەرونی دەردەکەوێت، مرۆڤ توشی خەم و دڵەراوکێ دەکات.
گۆشتی ئامادەکراو: وەکو گۆشتی لە قوتونراو، سۆسج و گۆشتی بەراز، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر باری دەرونی هەیە، هۆکارە بۆ سەرئێشە و دڵەراوکێ.

 

سەرچاوە: eatthis

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved