19/8/2020 02:01 PM

زیانەکانی خواردنەوەی کۆلا

کۆلا تەنیا خواردنەوەیەکە کە هەموو کارناسانی بواری تەندروستی لایان وایە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە. بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەم زیانە چییه و بۆچی پزیشکان تا ئەم رادەیە دژی بەکارهێنانی ئەم خواردنەوەیەن؟ ئەگەر خووتان بە بەکارهێنانی کۆلاوە گرتووە تا کۆتایی ئەم بابەتە بخوێننەوە.

بەرزبوونەوەی لەنەکاوی شەکری خوێن
بتڵێک کۆلا بریتییە کە 39 گرام شەکر. هەر ئەو جۆرەی دەزانن ئەم رادەیە بۆ یەک ژەم خواردنەوە زۆرە و شەکرێکی زۆر هاوردەی ناو خوێن دەکرێت. دووەم مادەی زیاندەر کە لە کۆلادا هەیە مادەیەکە بە ناوی "سیرۆپ" لە پڕە لە "فرۆکتۆز" کە دەتوانێ کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە هەبێت. دەبێ ئەوەش بزانن کە خواردنەوەی کۆلا ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم زیاد دەکات.

زیادبوونی کێش
کۆلا جگە لە شەکر، 140 کالۆری وزەی تێدا پاشەکەوت بووە. ئەوەش دەزانین کە شەکر و کالۆری زۆر هۆکاری سەرەکی قەڵەوین.

ناشیرین بوونی پێست
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی 2019 ئەنجامدرا، ئەو کەسانەی بەردەوام چای شیرین و خواردنەوەی غازدار ئەخۆنەوە دواجار تووشی کێشەی تەندروستی پێست دەبن. شەکر مادەیەکی ورووژێنەرە و کەوابوو هیچ سەیر نییە پاش خواردنەوەی کۆلا پێستتان تێک بچێت.

خراپبوونی ددان
بەپێی گوتەی کارناسان و ئەنجامی تاقیکارییە جۆراوجۆرەکان، بەکارهێنای کۆلا جگە لەوەی شەکر خوێن و کێشی جەستە زیاد دەکات، دەتوانێ رووکاری دەرەوەی ددانەکان خراپ بکات. هەروەها لە درێژەی 

 

سەرچاوە: eatthis

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved