22/8/2020 05:33 PM

هەڕەشەی رۆیشتن دەکات

لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیكە لە جێهێشتنی ڕیزەكانی یانە ئیسپانیەكە، رۆناڵد كومانی ڕاهێنەری نوێی ئەو یانەیەش دەیەوێت ممڤیس دیپای هۆڵەندی بكاتە شوێنگرەوەی ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە كومانی هۆڵەندی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتو دیپای بۆ یانەكەی بگوازێتەوە لە پیناو ئەوەی شوێنی سوارێز بگرێتەوە كە نزیكە لە جێهێشتنی یانەكە و راهێنەری نوێش دەیەوێت دیپای بكاتە شوێنگرەوەی.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە،كە كومان هەڕەشەی لە ئیدارەی یانەكە كردوە ئەگەر گرێبەست لەگەڵ دیپای نەكەن پێش ئەوەی  یارییەكانی وەرزی نوێ دەستپێبكات، واز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەهێنێت.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە دیپای تەمەن 26 ساڵ لاری نیە لە پەیوەندیكردن بە یانەی بەرشەلۆنە و ئەگەر ئەو یاریزانەش بێتە ئیسپانیا، ئەگەری زۆرە سوارێز بگەڕێتەوە یانەی ئەجاكس ئەمستردامی هۆڵەندی.
ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوەش دەكەن جگە لە دیپای، كومان ناوی سێ یاریزانی داوەتە بەرپرسانی بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی لە مێركاتۆی هاوینەدا بەرەو ڕیزەكانی یانەكەیان بیگوازنەوە، كە بریتین لە "ئیریك گارسیای بەرگریكاری یانەی مانچستەر سیتی، لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان، ڤان دی بیكی یاریزانی یانەی ئەجاكس ئەمستردام".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved