22/8/2020 05:35 PM

هۆکارەکانی خەمۆکیی بەردەوام

لە ژیانی هەمواندا کێشە و رودەدات و رەنگە بۆ ماوەیەک هەستبکەیت دڵخۆش نیت، ئەمە ئاساییە و رەنگە بەهۆی گرفتێکی کاتییەوە بێت، بەڵام کاتێک هەستدەکەیت بەردەوام بەوشێوەیە دڵتخۆش نییە و چێژ لە ژیانت نابینیت، واتە کاتی ئەوەیە بیربکەیتەوە لە هۆکارەکەی، بۆئەوەی لە رێگەی هۆکارەکەوە بتوانیت چارەسەریبکەیت.بە گشتی ئەو کەسانەی بەردەوام هەست دەکەیت دڵییان ناخۆشە لەبەر ئەم 8 هۆکارەیە:

*دەتەوێت بە ئاسانی بە شتێک بگەیت کە گەیشتن پێی ئاسان نییە، متمانەت بەخۆت نییە پێیبگەیت.
*خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد دەکەیت.
*کاتێکی زۆر بەسەر دەبەیت بەدیار تەماشاکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
*هەمیشە بە نەرێنی لە چواردەورت دەڕوانیت، لەبری ئەوەی لایەنی باش ببینیت هەمیشە لایەنی نەرێنی دەبینیت.
*کەسێکی میهرەبان و باش نیت بۆ خۆت، هەمیشە لۆمەی خۆت دەکەیت.
*کات بۆ خۆت تەرخان ناکەیت، بەردەوام بۆ هەموان سەرقاڵیت.
*هەمیشە بیر لە داهاتو یان رابردو دەکەیتەوە، کەمترین کات بیر لە ئێستا دەکەیتەوە.
*زۆر تەماشای هەواڵەکان دەکەیت، هەمیشە گوێبیستی روداوە خراپەکان دەبیت.

 

سەرچاوە: clevelandclinic

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved