23/8/2020 11:39 AM

چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ مێرمناڵان

تەمەنی هەرزەکاری و مێرمناڵی هەستیارترین قۆناغی دروستبون و پەروەردەکردنە، چونکە بە زۆر گۆڕانکاری هۆڕمۆنیدا تێپەڕدەبێت، زیاتر لایەنی سۆزداری زاڵ دەبێت بەسەر ژیانیدا، گۆڕانکاری لە رەفتارەکانی دەبێتە هۆی نیگەرانی دایکان و باوکان.کاتێک هەست دەکەیت منداڵە هەرزەکارەکەت خۆپەرستە، رقیلێتدەبێتەوە، توڕە و نیگەرانە، هەوڵبدە بەمشێوەیە رەفتاری لەگەڵ بکە.

دوربکەوەرەوە لە کاردانەوە
کاردانەوە لەمکاتدا خراپترین شتە لەگەڵ منداڵەکەت بیکەیت و مەودا دەخاتە نێوانتانەوە، لەمکاتەدا هەوڵبدە لێینزیکبەرەوە و بایەخ بە رەفتارەکانی بدە.

وشەکانی بە تایبەتی وەرمەگرە 
کاتێک منداڵەکەت لەو تەمەنە پێتدەڵێت رقی لێتدەبێتەوە، ئەم قسەی بە شەخسی وەرمەگرە، چونکە ئەوە گۆڕانکارییەکی سروشتییە بەسەر رەفتاری منداڵدا دێت.

بخوێنەرەوە
هەوڵبدە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە زانیاری بەدەستبهێنە دەربارەی ئەوەی چۆن رەفتار بکەیت.

لە منداڵەکەت نزیکبەرەوە
تەنانەت ئەگەر ئەو رەتیبکاتەوە لێتنزیکبێتەوە، تۆ بەردەوام لە نزیکی بە، چونکە پێویستی بە پاڵپشتی و خۆشەویستی تۆیە، رێگەی پێبدە خۆی بڕیاری گەورە بدات.

لۆمەی مەکە
لۆمەکردن خراپترین شتە بۆ هەرزەکاران، زیاتر لە هەر شتێک رقیان لێدەبێتەوە، لەبری ئەوە هەوڵبدە گفتوگۆی لەگەڵ بکە و رێگەی راستی نیشان بدە.

ئەوە تەنیا قۆناغێکە
لەبیرت بێت رەفتاری منداڵەکەت بۆ هەمیشە بەو شێوەیە نامێنێتەوە، قۆناغێکی کاتییە و زو تێپەڕدەبێت، بۆیە لەگەڵیبە و پاڵپشتی بکە

 

سەرچاوە: newportacademy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved