23/8/2020 11:41 AM

بە سکی بەتاڵ مەیانخۆ

ئەوکاتەی هەست بەبرسێتی دەکەیت و گەدەت بەتاڵە پێویستە زۆر ئاگاداری ئەو جۆری خۆراکە بیت کە دەخۆیت، هەندێک لە خۆراکەکان ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێن گرفتی هەرسکردن یان کێشەی تەندروستی دروستدەکەن. ئەم خۆراکانەی نابێ بە سکی بەتاڵ بیانخۆی بریتین لە:

سێو: دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن، باشترە دوای ژەمە خۆراکی بەیانی بخورێت.
چا و قاوە: دەبێتە هۆی زیاتر هەستکردن بە برسیەتی، هۆکارە بۆ دروستبونی غازات.
تەماتە: بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی دڵەکزێ.
خواردنی تون: کێشە لە کرداری هەرس دروستدەکات.
میوە مزرەکان: ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردنی دیواری گەدە.

 

سەرچاوە: oprah

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved