23/8/2020 11:44 AM

یاسای دوو کاتژمێریی ئەنشتاین

هەموو مرۆڤێک پێویستە هەندێک جار هیچ کارێک ئەنجام نەدات بۆ ئەوەی کەمێک لە زەخت و فشارە رۆژانەکانی دوور بکەوێتەوە و جەستە و رۆحی بحەسێتەوە. هەندێک کەس ئەم کارەی لا بێ‌سوودە بەڵام ئەزموونی بلیمەتەکانی مێژوو و دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، پێچەوانەی ئەم شتە دەسەلمێنن. ئەلبێرت ئەنشتاین حەزی لەوە بوو بڕواتە ناو خەیاڵەوە و لای وابوو سواری شەپۆلێک لە تیشک بووە. هەر ئەم خەیاڵکردنانە بوو کە دواجار "تیۆری رێژەیی"ـی ئەنشتاینی لێ کەوتەوە. لەدرێژەدا زیاتر لەگەڵ ئەم "یاسای دوو کاتژمێر"ـە ئاشنا دەبین.

ئیزن بدەن زەینتان بە دڵی خۆی بسووڕێتەوە
کاتێکی زیاتر بۆ لێکدانەوە و شرۆڤەی پێگەی خۆتان لە ژیاندا تەرخان بکەن. ئێوە دەبێ بزانن ئایا رەزامەندیتان لە ئامانجەکانتان هەیە و بەرنامەکانی داهاتووتان دیاری بکەن. پاشان دەست بکەن بە خەیاڵکردن. ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کاتێک لەگەڵ دۆخێکی نەخوازراو رووبەڕوو دەبنەوە، داهێنەرتر بن.

پرسیار لە خۆتان بکەن
هەندێک کەس دوو کاتژمێر سووڕانەوە لە سۆشیال میدیای لا ئاساییە بەڵام دوو کاتژمێر بیرکردنەوەی لا ئاسایی نییە. ئەگەر ئێوەش بەم جۆرە بیر دەکەنەوە، دەتوانن لە یاسای دوو کاتژمێر کەڵک وەرگرن و لەو ماوەیەدا پرسیار لە خۆتان بکەن.

پیاسە بکەن و چێژ لە سروشت وەرگرن
پیاسەیەکی بە تەنها لە پارک دەتوانێ ئەو هەلە بۆ ئێوە بڕەخسێنێت کە سەبارەت بە خۆتان بیر بکەنەوە. بەپێی توێژینەوەکان. تێپەڕکردنی کات لە روشتدا بۆ جارەسەری ئازارە دەروونییەکانیش بە‌سوودە، داهێنانەکان زیاد دەکات و توانای وەڵامی پرسەکان بەهێز دەکات.

نامە بۆخۆتان بنووسن
نووسینی نامە دەرمانێکی کاریگەرە. ئەم کارە شێوازێکی باشە بۆ دۆزینەوەی خۆت، چونکە ئەو دەرفەتە بە خۆت دەدەیت کە سەرنجی هزر و هەستە تاکەکەسییەکان بدەیت. بەپێی توێژینەوەکان نووسینەوەی هزرەکان سەبارەت بە داهاتوویەکی دوور زۆر بەسوودتر لە نەنووسینەکەیانە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved