23/8/2020 12:54 PM

کتێبی جێکەوتەکانی شەڕی دژی تیرۆر لەسەر خێزانی خاوەن شەهید

جێکەوتەکانی شەڕی دژی تیرۆر لەسەر خێزانی خاوەن شەهید نوسینی توانا حمەشریف سەعیدە،ئەم کتێبە لەبنەڕەتدا بە یەکەمین نامەی ماستەرو توێژینەوەی زانستی و مەیدانی دادەنرێت کەلە زانکۆی سلێمانی و بەشی کۆمەڵناسی ٫ لەسەر کاریگەری تیرۆر لەسەر خانەوادەی شەهیدان ئەنجام دراوە. نموونەی یٔەم توێژینەوەش پێک دێت لەوەرگرتنی (۱۰۰) ژنی مێرد شەهیدی خاوەن منداڵی (کوڕ و کچ)، یٔەویش لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا( ناوەندی شار، قەزاکان، ناحییەکان ، گوندەکان).
ئەم توێژینەوەیە لە کاریگەری کۆمەڵامەڵایەتی و ئابوری و دەروونی و تەندروستی تاکەکانی خێزانی ئەو شەهیدانە دەکۆلێتەوە و دەروازەیەکی تەواوی بۆ لایەنی مەیدانی تەرخان کردووە.
بە پێی دوایین ئاماری توێژینەوەکە لەسەر ژمارەی پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعش، لەبەرواری ( ١٠/ ٦/ ٢٠١٤) تا ( ١/ ١٢/ ٢۰۱٦) نزیکەی ۱٦۰٤ پێشمەرگە شەهید بوون، هەروەها( ۹٥۱۱) برینداربوون، لەگەڵ( ٦۲ )بێ سەرو شوێن بوون.
توێژینەکە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ژنانی مێرد شەهید و منداڵانی باوک شەهید، توشی چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و دەروونی و ئابوری و تەندروستی بونەتەوە، بۆیە پێویستیان بە بایەخدانێکی زۆرترە لەلایەن هەریەک لە( وەزارەتی شەهیدان و یٔەنفالکراوان، وەزارەتی پێشمەرگە، پارتە سیاسییەکان هەرێمی کوردستان)٫وای دەبینێ ئەم جگە لەوەی کە ڕێزگرتنە لە شەهیدەکان، ئەرکێکی نیشتمانیشە چونکە یٔەو شەهیدانە لە پێناو نیشتمان و گەلەکەیان شەهید بوون ، بۆیە ئەرکی حکومەت و کۆمەڵگایە کە بایەخێکی شایستە بە خێزانەکانیان بدەن و میکانیزمی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لەدەستدانی بەخێوکەری خێزان بدۆزنەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved