24/8/2020 01:20 PM

هەنگوین و شەکرە

هەنگوین بەهۆی دەوڵەمەندی بەپرۆتین و ماددەی ئۆرگانی،، بەڵام ئەو کەسانەی توشبوی نەخۆشی شەکرەن و رێژەی شەکری خوێنیان بەرزە، یاخەد ئەو کەسانەی ئارەزوی ئەوە دەکەن کێشی جەستەیان دابەزێنن، رەنگە ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە ئایا هەنگوین زیانی هەیە بۆیان یاخود تەندروستە، دکتۆر ئیسرا کەمال شاه محەمەد، راستیەکانی لەوبارەیەوە خستوەتەڕو.

هەنگوینی سروشتی یەكێكە لە خواردنەكان كە بەهایەكی خۆراكی زۆر باشی هەیە واتە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسید، ڤیتامین و ترشە ئەمینیەكان، بەڵام رێژەیەكی بەرزی شەكر (گلوكۆز و فرەكتۆز) تێدایە، كالۆرییەكەی نزیكە لە شەكر بە هەمان بڕ، لەگەڵ ئەوەشدا هەنگوین رێژەی شەكر بە هێواشتر بەرز دەكاتەوە لە خوێندا بە بەراورد لە شەكری سادە.

ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە یاخود دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن نابێت هەنگوینیش بەئارەزوی خۆیان بخۆن، دەبێت رێژەیەكی كەم و دیاریكراو زیاتر نەخۆن لە رۆژەكەدا، لەهەندێك پلانی كێش دابەزاندنی تایبەت وەكو (كیتۆ دایت یان لۆ كارب) دەبێت نەخورێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved