24/8/2020 08:35 PM

هاوردەكردنی تەماتە قەدەغە دەكرێت

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریدا هاوردەكردنی تەماتە بۆ كاتێكی نادیار قەدەغە بكرێت و ئەو بەروبوومەشی هاوردە دەكرێت بە وەرگرتنی باجی بێت.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند: لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی پێنجوێن و حاجی ئۆمەران و باقی جوتیارانی كوردستان كە لە ئێستادا بەرهەمیان پێگەیشتووە، سەرەڕای زیادكردنی باج بە 600 دینار بۆ هەر كلیۆیەك تەماتە، بڕیارماندا بە قەدەغەكردنی تەماتە بۆ كاتێكی نادیار.

بەپێی نووسراوێكیش كە بە ئیمزای بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم دەرچووەو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەڕێوەبەرایەتی گومگرگ كراوە لەبارەی قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەروبومی تەماتە رایگەیاند: تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بڕیارماندا بە قەدەغكردنی هاوردەكردنی بەروبومی تەماتە لە دەرەوەی وڵات لە رۆژی 27ی ئابەوە بۆ كاتێكی نادیار.

دەشڵێت: تەنها رێگە بەو بەروبومانە دەدرێت كە مۆڵەتی هاوردەكردنیان وەرگرتووە بە ڕەچاوكردنی وەرگرتنی باج لێیان بەپێی خشتەی ئەمساڵ.

خاك




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved