به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران له باخچه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ساڵۆنی كوردستانی نوێ و مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (رۆژمێری ڕاپه‌ڕین 1988-1991) بۆ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس ئازاد سه‌راوی رێكخست. له كۆڕه‌كه‌دا نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس ئازاد سه‌راوی رایگه‌یاند: مێژووی گه‌له‌كه‌مان مێژوویه‌كه پڕ له سه‌روه‌ری و قوربانیدان، بۆیه به‌پێویستمزانی نوسینه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ ئه‌و مێژوو و قوربانیدانه‌ی گه‌له‌كه‌مان بكه‌م كه له‌دوای شكستی گه‌وره‌ی ئاشبه‌تاڵ و دواتر كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و راگواستن و كوشتن و كۆمه‌ڵكوژی و وێرانكردنی گوند‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی فاشیسته‌وه، له‌وكاته‌شدا چه‌ندین هێزی پارتیزانی قاره‌مان كۆڵیان نه‌داو توانیان روبه‌ڕووی داگیركه‌ری به‌عسی فاشی ببنه‌وه، كه كۆڵیان نه‌دا تاكو ئه‌نجامدانی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 و هه‌ر ئه‌وانیش بوون ئه‌ندازیاری سه‌ره‌كی راپه‌ڕین و راماڵینی حزبی به‌عسی فاشیست له‌سه‌ر ته‌واوی خاكی هه‌رێمی كوردستان بوون، بۆ ئه‌وه‌ش كتێبی "رۆژمێری راپه‌ڕین 1988- 1991"، مان ئاماده‌كرد كه ئه‌و خه‌بات و قوربانیدانانه‌ی بۆ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌مانی تێدا تۆماربكه‌ین. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure