26/8/2020 11:28 AM

کافائین لە کاتی دووگیانیدا

تا بەر لە ئێستا دەگوترا لە ژنانی دووگیان دەتوانن رۆژی دوو کوپ قاوە بخۆنەوە و ئەم شتە هیچ زیانێک بە کۆرپەلەکە ناگەیەنێت بەڵام توێژەران ئێستا دەڵێن خواردنەوەی هەر رادە کافائینێک بۆ ژنی دووگیان مەترسیدارە. بەپێی وتارێکی زانستی کە لە ماڵپەڕی BMJ Evidence Based Medicineـدا بڵاو بووەتەوە، خواردنەوەی هەر رادە کافائینێک لە دەورانی دووگیانیدا زیانی بۆ کۆرپەلەکە هەیە.
توێژینەوە نوێیەکە کاری توێژەرانی زانکۆیەکە لە ئایسلەندا. ئەوان دەڵێن لێکدانەوەی ئەوان لە توێژینەوەکانی پێشوو ئەوە دەخاتە روو لە نێوان بەکارهێنانی کافائینی ژنانی دووگیان و بەرزبوونەوەی مەترسی بۆ کۆرپەلە و دروست بوونی دۆزی نەخوازراوە پەیوەندییەک هەیە؛ بۆ نموونە لەبارچوونی کۆرپەلە، مردنی مناڵی تازە لەدایکبوو، کێشی کەمی منداڵی تازە لەدایکبوو و شێرپەنجەی خوێن لە کاتی مناڵیدا.
هەروەها هەندێک لە توێژینەوەکان باس لە پەیوەندیی نێوان بەکارهێنانی کافائین لە دەورانی دووگیانی و قەڵەوی مناڵ دەکەن. ئەم انایانە دەڵێن بەڵگەی زانستیمان بۆ زیاندەربوونی قاوە لە دەورانی دوگیانیدا هەیە. ئەگەرچی لەوانەیە دوورکەتنەوە لە چا و قاوە بۆ هەندێک لە ژنان ئەستەم بێت، چونکە پاش ئاو ئەم دوو خواردنەوەیە، لە هەموو خواردنەوەکانی دیکە زیاتر بەکار دێن.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved