26/8/2020 11:31 AM

دۆخی سایەقە ئەفسانەییەکە چۆنە؟

مایکڵ شوماخێر یەکێک لە خۆشەویستترین سایەقەکانی مێژووی فۆرمۆلا وەنە و نزیکەی 10 ساڵە وەرزشی جێهووشتووە کەمتر دەردەکەوێت. ئەو لە ساڵی 2013 و لە کاتی خلیسکێنەدا تووشی پێکان هات و زیانی جدی بەر مێشکی کەوت. لەم ماوەیەدا هاندەرانی شوماخر زۆر بە کەمی هەواڵیان لێی دەزانی، چونکە بنەماڵەکەی هەوڵیان داوە هەرێمی تاکەکەسی و خێزانی ئەو وەرزشوانە بپارێزن. ئەگەرچی پزیشکەکان تا رادەیەک داهاتووی مایکڵیان تا رادەیەک روون کردووەتەوە.
پاش ئەو رووداوەی باسمان کرد، پزیشکەکان هەوڵیان دا شوماخێر لە بێهۆشییەکی دەسکرددا راگرن و لەو ماوەیەدا هەوڵیان ئەدا بۆ زرگارکردنی لە مەرگ. ئەوان دواتر بە ئارامی مایکڵیان لەم بێهۆشییە هێنایە دەرەوە. ساڵی 2014، رۆژنامەی تێلێگراف لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە پاڵەوانەکەی فۆرمۆلا وەن ئیفلیچ بووە ئێستا لەسەر ڤیلچەر دانیشتووە.
مامۆستای پێشووی مایکڵ، ژان تات، سەبارەت بە داهاتووی شاگردەکەی گەشبینە و گوتوویەتی شوماخێر باشترین ئاگاداری لێ دەکرێت و لەگەڵ نەخۆشییەکەی لە ململانەدایە و دواجار شکستی پێ دێنێت. دەگوترێ بینینی مایکڵ شوماخێر لەم بارودۆخەدا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سنووردار کراوەتەوە و تەنها چەند کەسی تایبەت نەبێ، ئیزنی دیدار بە کەسی دیکە نادەن و هەر کەسیش حەزی لە بینینی ئەم پاڵەوانە بێت دەبێ سەرەتا لەگەڵ "کۆرنیا"ی خێزانی مایکڵ قسە بکات.
بڕیارە فیلمێک سەبارەت بە دۆخی مایکڵ شوماخێر و بنەماڵەکەی لەم ماوانەی دواییدا بڵاو بێتەوە. لەو رووەوە کە کەس مافی ئەوەی نییە سەردانی شوماخێر بکات و مناڵەکانیشی هیچ قسەی لەبارەی باوکایانەوە نادرکێنن، هێشتا دیار نیە مایکڵ شوماخێر لە چ دۆخێکدایە و تا چ رادەیەک بەرەو باشبوونەوە هەنگاوی ناوە.

 

سەرچاوە: express

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved