26/8/2020 11:33 AM

سوودەکانی سیر بۆ پێست

سیر یەکێکە لە روەکە سودبەخشەکان، وەکو دەرمان بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی، سودی گرنگیش بە پێست دەگەیەنێت، ماڵپەڕی bespotted سودەکان و شێوازی بەکارهێنانی بڵاوکردوەتەوە.

سودەکانی:
1. دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، زینک، سیلینیۆم و مەگنسیۆم، پێست بە جوانی دەهێڵێتەوە.
2. دژە ئۆکسانە و پێست لە شێرپەنجە دەپارێزێت.
3. سوڕی خوێن چالاک دەکات و پێست بە گەشاوەیی دەهێڵێتەوە.
4. دژە بەکتریا و دژە هەوکرنە چارەسەری زیپکەی روخسار دەکات.
5. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C یارمەتی زو ساڕێژبونی برینی پێست دەدات.
6. دژە پیربونی روخسارە.
7. چارەسەری خاڵە رەشەکانی روخسار دەکات.

شێوازی بەکارهێنانی:
ماسکی ئالۆڤێرا و سیر بۆ نوێبونەوەی پێست
یەک کەوچک ئالۆڤیرا، 1 دەنک سیر و 1 کەوچک زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ بکە تا وەکو گیراوەیەکی لێدێت، بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لە پێستت، دواتر بیشۆ و کرێمی تایبەت بە جۆری پێستت بەکاربهێنە.

ماسکی سیر بۆ دژە پیربون
1 دەنک سیر، 2 کەوچکی بچوک مۆزی وردکراو، 1 کەوچکی بچوک زەیتی بادەم، چەند دڵۆپێک زەیتی لاڤێندەر، تێکه‌ڵی بکە بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لە پێستت، پاشان کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە، هەفتەی 1-2 جار دوبارەیبکەرەوە.

ماسکی سیر بۆ زیپکە
1 دانە سیر، 1 کەوچکی بچوک هەنگوین، 2 کەوچکی بچوک هاڕاوەی شۆفان، 2-3 دڵۆپ زەیتی چا، پێستت خاوێنبکەرەوە و پاشان ئەم تێکەڵەیەی لێبدە، دوای 10-15 خولەک بیشۆ.

 

سەرچاوە: bespotted

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved