26/8/2020 02:06 PM

رۆڵی ژن ( ئافرەت)ی کورد لە مێژوودا

د.پشكۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەرى

پيشكەوتنى ژياريى كورد لە هەموو بوارەكاندا بە تەنيا بەپياوانى كورد نەكراوەو دەست و بازووى ئافرەتيش رێ نيشاندەرو يارمەتى دەربووە, بۆ  سەركەتنى بەسەر كۆسپەكانى  ژيانيدا. ئافرەتى كورد لە هەموو بوارەكاندا هەول و تێكۆشانی كردووە لەكەلَ پياواندا بەجۆرێك دەتوانريێت بوترێت : " ژنی كورد شان بةشانى پياوەكان لە تێكۆشاندا بوون و هەر ئەوانيش نەوەی نوێ پەروەردە ئەكەن و ئەبێت بەهێزێكى بە توانا و سەرەكی بۆ بەرگریكردن لە خاكی نیشتمان كوردستان" , بەلێ جێیی شانازيە بۆ ئافرەتى كورد هەتا رِادەيەكی زۆر خۆبەخشين بۆ نيشتمان بووەو هەموو كاتێك هةولَيان داوەو خەباتيان كردووە لە پێناوى نيشتمانێكى سةربەخۆ كە كوردستانە. لەگەل ئەوەشدا ئەوەش لە بەرچاوەو گێرانەوەى زۆر لەسەرە كە چۆن ئافرەتانى كورد خوێنیان رشتووە بۆ سەربەستى خاكەكەيان, ئەوەی شايانى ئاماژەپێدانە ، زۆر لە نووسەرانى كورد و ناكورديش گەواهى ئەوەیيان داوە كە چۆن ئەو ژنە شێرانە پێشرەو بوون لە بەرامبەر دوژمن بەرگریيان كردووە و لەكەلَ ئەوەشدا ماليان بەرِێوەبردووە و مندالَيان بەخيَوكردووەو جێدەستيان دياربووە.
ئافرەتى كورد لة مێژوويەكى زۆر كۆنەوە سةربەست بوونەو لة هەموو بوارەكاندا يارمەتى و پالَپشتى پياوانيان كردووەو بە شێوەيەك كە ژن و پياو هيچ جياوازيەكيان نيەو هەردوو رەگەزەكە وەك يەك وابوونە لە هەموو بوارەكانی ژیاندا , بؤ نموونە لة بزوتنەوەى رزكارى خوازى كوردی و بوارى نوسين و ئةدەبيات ويێەیيان زۆرە, لەوانە:-
# حةپسە خانى نەقيب (1891-1953).
# قةدەم خێرى فةيلى.
# مەستورە كوردستانى(120ك -1264ك). 
# عاديلە خانم.
# شاە خاتوونى بەتليس كة تا 835ك، كە كارى ناوچەكەى راپەرندووە.
# خانم ئەردەلاَنى.
# خاتوو عيسەتى ئەيوبى و زمردە خاتوون ئەيوبى.
# مةليكە هواداد رەوادى.
# فاتمە قەرە.
# فاتمە خانى رەواندز.
# عصمت قازى محةمەد(؟؟؟؟ -1953).
# خانزادى ميرى سۆران.
# دةولَەت خانى لورِستان.
# خاتوو شاناز ئەردةلاَنى.
#( برا حليم و مەهانيرگز)ى ناوجەى پشدەر.
# عئشە تەيمور (1840-؟؟؟؟).
# جويريەى هەكارى و ئەسماء هەكارى و فاتمە هەكارى.
# شهدە الدينورية (؟؟ ؟؟-574ك).
# ئامينە خانى بارام بەگى جاف.
# مهربان پەروارى شاعير (1858-1905).
# ستستە محەمةد يوسف نةوەى خضر كوردى گۆرانيە.
# ليلى ورەشەن بەدرخانى.
# دەنیز فورات ( كە وەك رۆژنامە نووس لە شەری دژ بە تیرۆر شەهیدبوو).
 نموونەیەكی زندووی دی رۆلی ئافرەت(ژن)ی كورد، لە شەری دژە تیرۆدا جیهانی سەرسام كردووە، بەجورێك ماوەی چەندین رۆژ رۆژنامە و رادێو و كەنانالی تیڤی و سەتەلایت نەبوو رۆژانە دەیان و سەددان هەوال و راپۆرت لەسەر كچان و ئافرەتانی كۆبانێ نەنووسن ، كە چۆن ببوونە پارێزەری نەتەوە و شارەكەیان و نەنانەت بە پارێزەری مرۆڤایەتیش ناوزەند دەكران، چونكە ئەوانن بەراستی رووحی خۆیان دەكەنە قوربانی لە دژی گروپی تیرۆرستی داعش دەوەستنەوە، كە دەیانەوێت ئاشتی و دیموكراسی و ئازادی دونیا تێكبدەن و لە جێیدا هەول بۆ گەرانەوەی تاریكی دەدەن لە كوردستان و جیهاندا.
ئەمانەو دەيان و سەدان ئافرەتى كوردى ناو وون رۆلَيان هەبووە لە پێشكەوتى شارستانيەت و دروستكردنى كۆمەلَە و رێكخراوی كوردی سیاسی و مەدەنی و بزوتنەوەی رزكاريخوازى كورديدا,نەك هەر مێژوونوسانی كورد باسییان دەكەن، بةلَكو رۆژهەلاَتناس وكوردناسەكانيش باسى رۆلَى ئافرةت (ژن)ى كوردييان كرددوە، وەك ( ريچ و مێجەر سۆن و مينۆرسكى و هێنرى هالَدى و ......تاد....).
بةشێوةيەكى گشتى دةتوانرێت بوترێت لةمێژەوە تا ئەمرۆ ئافرەتى كورد شان بة شانى ئافرەتانى جيهان، لە مەيدانى سياسى و سەربازی و ئابوورى و كؤمةلاَيەتى و خويَندەواريدا چەندەها ئافرةتى تێدا دەركەوتووە، كە شایانی ئەوەن لەلاپەرەكانی مێژوودا باسیان بكرێت و كارەكانییان بەرز بنرخێندرێت .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved