26/8/2020 09:08 PM

لەناکاو زەنگی تەلەفۆنەکە لێیدا

لە بەردەوامی چالاکییە رووناکبیرییەکانیداو لە ڕۆژانی رابردوودا، ناوەندی غەزەلنووس لە کافێ کتێبی غەزەلنووس مەراسیمێکی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی «لە ناکاو زەنگی تەلەفۆنەکە لێیدا»ی چیرۆکنووس (دانا فایەق) رێکخست.

لەو مەراسیمەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەرو رووناکبیران بەڕێوەچوو، خاتوو بوشرا کەسنەزانی خوێندنەوەیەکی بۆ کۆمەڵە چیرۆکە کردو وتی: پرۆسەی نووسین پرۆسەیەکی بەرپرسیارانەیە، بەڵام کاتێک نووسەرێک کەمنووس بێت دووجار بەرپرسیارە بەرامبەر نووسین، بۆیە کاک دانا یەکێکە لەو نووسەرانەی چەند ساڵێکە بەرهەمی نەنووسیووە، کاتێکیش ئەم چیرۆکە نوێیانەی نووسیووە پێویستبووە زۆر بەئاگاییەوە بنووسێت، ئەوەندی منیش چیرۆکەکانم خوێندۆتەوەو سەرنجمداوە، دووجار زیاتر بەرپرسیارانە چیرۆکەکانی نووسیووە.

لە کۆتاییدا بە ئیمزای نووسەر کتێبەکە بڵاوکرایەوە.

«لە ناکاو زەنگی تەلەفۆنەکە لێیدا» پێکدێت لە پێنج چیرۆک، کە هەر چیرۆکەو دەربارەی بابەتێکە. چیرۆکی یەکەم دەربارەی پیاوێکە کە چەند ساڵێکی زۆر سەرباز بووەو چۆتە بەرەکانی جەنگ، هەرچەندە لەو جەنگە بە سەلامەتی رزگاری دەبێت، بەڵام پاش ماوەیەک بە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێل قاچێکی لەدەستدەدات. چیرۆکەکانی تری ئەم کۆمەڵەیە چیرۆکی ئەوین و دڵداری و کوژرانی عاشقانە لەپێناوی ماموسدا، هەروەها چیرۆکی شۆڕش و نائومێدی شۆڕشگێڕە لە شۆڕش و دەستبەرداربوون لە خەباتی شاخ.

خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved