26/8/2020 09:20 PM

هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بۆ رێگریكردنە لە حاڵەتی گزیكردن لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكاندا وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم بڕیاریدا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە تا 10ی ئەیلول هێڵەكانی ئینتەرنێت رابگیرێن.

وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاندووه: لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە كە لە نوسراوی ژمارە 147 یان لە 25-8-2020 ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنیان كردووە، داوای هاوكاریكردنیان دەكەن بە ڕاگرتنی خزمەتگوزاری هێڵەكانی ئینتەرنێت لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی قۆناغی دوانزەی بنەڕەتی.

روونیشیكردوەتەوە: بەپێی فەرمانی وەزیری گواستنەوەو گەیاندن، كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، لە رۆژانی (1-9-2020 تا 10-9-2020) لە سەعات 6-10ی بەیانی هێڵەكانیان بە مەبەستی رێگریكردنە لە حاڵەتی گزیكردن لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان رادەگرن.

باسی لەوەش كردووە كە وەزارەتەكەیان رەزامەندی لەسەر داواكەی وەزارەتی پەروەردە دەربڕیوەو بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەم فەرمانەو نووسراوێكیش ئاراستەی كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و گەیاندن كراوە.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved