27/8/2020 04:30 PM

هەم خەمۆکی و هەم فشاری خوێن چارەسەر دەکەن

توێژەران لە توێژینەوەیەکی نوێدا باس لە کاریگەری دەرمانەکانی دژی فشاری خوێن لەسەر خەمۆکی دەکەن و بە گوتەی ئەوان ئەم دەرمانانە خەمۆکی کەم دەکەنەوە. ئەم توێژینەوەیە کە ئەنجومەنی دڵی ئەمریکا ئەنجامی داوە دەریخستووە کە 41 دەرمانی باو بۆ چارەسەری فشاری خوێن جگە لەوەی مەترسیی خەمۆکی زیاد ناکەن بەڵکوو بەشێکی کەم لەم دەرمانانە دەتوانن ئاسەواری خەمۆکی لەناو ببەن. 
فشاری خوێنی بەرز نەخۆشییەکە کە ئەگەر جارەسەر نەکرێت مەترسیی جەڵتەی مێشک و کێشەی دڵ و دەمارەکانی لێ دەکەوێتەوە. بە گوتەی توێژەران ئەو نەخۆشانەی تووشی فشاری خوێنی بەرز بوون، ئەگەری ئەوەی تووشی خەمۆکیش بن زیاترە، هەر بۆیه ئەم توێژینەوەیە ئەنجامدرا. 
لەو 41 دەرمانەی کە لە ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن دەفرۆشرێن، 37 دانەیان لە لایەن رێکخراوی خواردن و دەرمانی ئەم وڵاتەوە مۆڵەتیان پێدراوە. ئەم توێژینەوەیە بە کەڵک وەرگرتن لە داتای زیاتر لە 3 ملیۆن بەشداربووی گەورەساڵ کە یەکێک لەم 41 دەرمانەیان بەکارهێناوە، ئەنجامدرا. 
بەپێی ئەم توێژینەوەیە ئەم دەرمانەنەی خوارەوە کە بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن بەکاردێن دەتوانن کاریگەریان لەسەر لەناوبردنی ئاسەواری خەمۆکیش هەبێت. 
*ڤێراپامیل
*ئانتۆلۆل
*ئامپدۆیپین
*بیزۆپرۆلۆل
*پرۆپرانۆلۆل
*ئانالاپریل
*رامیپریل

 

سەرچاوە: medscape

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved