1- كتێبی: موعجیزه‌ی ترێ له چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی تردا... "یوهانا رانت"ی پزیشك و نووسه‌ر، له‌م كتێبه‌دا باسی چۆنێتی چاره‌سه‌ری شیرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌كانی تر ده‌كات له‌رێگه‌ی رێجیمێكی 42 رۆژه‌ی ترێوه. له كتێبه‌كه‌دا باسی رێكاره‌كانی ئه‌م رێجیمه‌و حه‌وت پزیشكه گه‌وره‌كه‌ی سروشت واته خۆراك، وه‌رزش، رۆژی ئاو، خه‌و، خۆر، بیر‌و هۆش ده‌كات. 2- كتێبی: ئیكسیری لاوێتی و ته‌ندروستی.. "نۆبوۆ شیۆیا"ی پزیشك و نووسه‌ری ته‌مه‌ن 104 ساڵ، باسی چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانمان بو ده‌كات له رێگای هه‌ناسه‌ی قووڵه‌وه. ئه‌م پزیشكه ته‌مه‌ن 104 ساڵه له‌م كتێبه‌دا له‌ڕێی باسكردنی ئه‌زموونی خۆی و زۆر به‌ڵگه‌ی زانستییه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ كه هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی قوڵ و ئۆكسیژن چۆن ده‌توانێ نه‌خۆشییه له چاره‌نه‌هاتووه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. هه‌ر له‌م كتێبه‌دا باسی هۆكاری توشبوون به نه‌خۆشی به‌رزیگرتوویی (ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه له به‌رزاییدا شاخه‌وانان تووشی ده‌بن) و رێگاچاره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌مان بۆ ده‌كات و هه‌روه‌ها پێمانده‌ڵێت كه چی بكه‌ین تا توشی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌بین. دڵنیام كه پشتیوان به خوای گه‌وره خوێندنه‌وه‌و ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی نێو ئه‌م دوو كتێببه له زۆر نه‌خۆشی ده‌تانپارێزێ و ئه‌گه‌ر خوای نه‌كرده نه‌خۆشیش بن چاره‌سه‌ر ده‌بن. ئێستا ئه‌م دوو كتێبه له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت: سلێمانی: چاپخانه‌ی چوارچرا كتێبخانه‌ی ره‌هه‌ند كتێبخانه‌ی سارا به‌رده‌ركی سه‌را هه‌ولێر: كتێبخانه‌ی فێربوون كتێبخانه‌ی مه‌م و زین خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure