له سایتی سیدتی كه زۆرترین بابه‌ت له‌باره‌ی خانمان بڵاوده‌كاته‌وه، له‌باره‌ى ته‌ندروستی قژی خانمان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه پێویسته زه‌یتی گوێزی هیندی به‌كاربهێنن بۆ نه‌رمكردن و جوانكردنی قژیان. به‌م رێگایانه ده‌توانن به ئاسانترین شێوه قژتان وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت لێبكه‌ن، ئه‌وانیش: 1- قژت بشۆو به‌باشی وشكی بكه‌ره‌وه. 2- له بنی قژه‌كه‌وه هه‌تا سه‌ره‌كه‌ی به‌باشی زه‌یتی گوێزی هیندی لێبده. 3- نزێكه‌ی كاتژمێرێك پێوه‌ی بێت و به‌ئاوی شیله‌تێن و شامپۆی بێ مادده‌ی كیمیایی بیشۆ. ئه‌گه‌ر هه‌فتانه ئه‌م رێگایانه جێبه‌جێبكه‌یت، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بنه خاوه‌ن قژێكی جوان و نه‌رم. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure