29/8/2020 04:01 PM

ناکۆکییەکانی میسی و سەرۆکی یانەکەی

ناكۆییەكانی نێوان بارتۆمۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە و ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی تا دێت فراونتر دەبێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ئەو یاریزانە دوای لەكاربەدەستانی یانەكەی كرد رێگەی پێبدەن یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت لە مێركاتۆی هاوینەدا.
لە ئێستادا ناكۆكی بارتۆمیۆ و میسی لە ڕوی یاساییەوە تەشەنەی سەندوە و بەشێك لە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت لە ڕوی یاساییەوە كێشەی بۆ دروست بكەن و ئامادە نین بە بێ بەرابمەر دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن و دەیانەوێت هەر یانەیەك میسی گواستەوە بهای شكاندنی گرێبەستەكەی بدات كە 700 ملیۆن یۆرۆیە.
سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئیسپانیاوە باس لەوە دەكەن كە بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە نوسینگەی پارێزەری یانەكەی دابخات.
هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە نوسینگەی پارێزەری یانەكە داوای لە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە كردوە كارئاسنی بكەن بۆ رۆیشتنی میسی لە یانەكە، ئەمەش بارتۆمیۆی توڕە كردوە و پێیوایە نوسینگەی پارێزەری یانەكەی خیانەتیان كردوە و نەیانتوانیوە بێ لایەنی خۆیان بسەلمێنن.
جگە لەوەش بارتۆمیۆ شەكوای لە دژی نوسینگەی پارێزەری یانەكەی بەرزكردۆتەوە و داوای قەرەبوكردنەوەی ماددی دەكات لێیان، چونكە بە بڕوای بارتۆمیۆ نوسینگەكە خیانەتی لە ئەمانەتی یانەكە كردوە و لایەنگر بون لە نێوان ئیدارەی یانەكە و میسی یاریزانی بەرشەلۆنە. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved