لە توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتوە پەیوەندی بەهێز هەیە لە نێوان ئەو خواردنانەی رێژەیەکی بەرز لە چەوری تێدایە لەگەڵ توشبون بە خەمۆکی. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی، کە لە زانکۆی کارۆلینا ئەنجامدرا، تاقیکردنەوە لەسەر چەند مشکێک ئەنجامدرا، مشکەکان کران بە دوگروپەوە، گروپێکیان خواردنی کەم چەوریان پێدەدرا، گروپەکەی دیکەیان ئەو خواردنانەیان پێدەدرا کە رێژەی چەورییان بەرزە. ئەنجامی توێژینەوەکە بەو شێوەیەبو کە چاوەڕوان دەکرا، ئەو گروپەی کە خواردنی چەوریان پێدەدرا گۆڕانکاری لەکێشی جەستەیان رویدابو و کێشیان زیادیکردبو، هەر ئەمەش نا، بەڵکو گۆڕانکاری لە شێوازی رەفتار و ههڵسوکەوتیان رویدا و توشی خەمۆکی ببون. ئەو لێکۆڵینەوەیە دەریخست خواردنی چەور رێگری دەکات لەوەی جەستە هۆڕمۆنی سیراتۆنین دەربکات، کە بە "هۆڕمۆنی دڵخۆشی" ناسراوە. توێژەران رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە توشبوی خەمۆکین، پێویستە گۆڕانکاری لە سیستمی خۆراکیان بکەن و دوربکەونەوە لە خواردنی چەور، چونکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر باری دەرونی هەیە.
سەرچاوە: ncbi
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure