29/8/2020 04:04 PM

چۆن بەکارهێنانی سۆشیال میدیا کەم بکەینەوە؟

پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لە نێوان تۆڕە کۆمه‌ڵایەتییەکان و توشبون بە خەمۆکی و نیگەرانی، بە گشتی هەر تاکێک رۆژانە 4-7 کاتژمێر بەسەر دەبات بەدیار تەماشاکردنی سۆشیال میدیا، کە جگە لە کاریگەرییە دەرونییەکەی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت جێدەھێڵێت.
بە چەند رێگەیەک دەتوانیت بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمبکەیتەوە.

*بەشێکی زۆر لەو ئەپلیکەیشن  و بەرنامانە بسڕەوە کە دەزانیت زۆر بەکاریدەهێنیت و ناتوانیت دەستبەردارییان بیت.
*خشتەیەک دابنێ بۆ کاتی بەکارهێنانیان، بۆ نمونە 10 خولەک بۆ هەر بەرنامەیەک زیاتر نەبێت.
*پلان بۆ رۆژەکەت دابنێ، لەگەڵ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا کات تەرخان بکە بۆ خوێندنەوە، کۆبونەوە لەگەڵ هاوڕێکان و خێزان، چونە دەرەوە و وەرزشکردن.
*مۆبایلەکەت بێدەنگ بکە، چونکە بەردەوام گوێبیستبونی دەنگی ئەو تەلەفون و نامانەی بۆت دێت وادەکات زیاتر بیرت لای بیت.
*ئەگەر ویستت گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێ یان کەسێکی دیکە بکەیت لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پلانی ئەوە دابنێ راستەخۆ بیبینیت نەک بە مۆبایل گفتوگۆ بکەن.
*بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدابە کە فێری شتی نوێ ببیت، وەکو میوزیک، وێنەکیشان، یاری، یان هەر شتێک کە خۆت ئارەزوت لێبێت.

 

سەرچاوە: minimisewithme

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved