د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له چ كاتێكدا پێویسته سریلاك بدرێت به منداڵ. له بابه‌ته‌كه‌دا د.كامه‌ران پێكهاته‌كانی سریلاكی خستووه‌ته‌ڕوو كه بریتین له: *سریلاك پێكدێت له ئاردی یه‌كێك له دانه‌وێڵه‌كان (برنج، شۆڤان، گه‌نم، جۆ، گه‌نمه‌شامی) له‌گه‌ڵ شیری كه‌م چه‌وری، زه‌یتێك (خورما، كانۆلا، گوڵه‌به‌ڕۆژه) و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرێت به ڤیتامین و كانزاو مادده دژه ئۆكسانه‌كان. كه‌ی سریلاك بدرێت به منداڵ؟ 1-له یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌شه‌می منداڵی ساوا ده‌توانرێت بدرێت به منداڵ و زۆربه‌ی پسپۆڕه‌كان كۆكن پێش ئه‌و ته‌مه‌نه باشتره پێی نه‌درێت. 2-ڕۆژی یه‌كه‌م یه‌ك كه‌وچك بدرێت به منداڵ و به‌هێواشی زیادبكرێت. 3-له سه‌ره‌تادا به ئاوی شیله‌تێن بگیرێته‌وه تا به‌ئاسانی هه‌رس بكرێت؛ دواتر به ته‌دریج بڕی ئاوه‌كه كه‌مبكرێته‌وه تا له مانگی نۆیه‌مدا وێنه‌ی هه‌ویرێكی شل ئه‌درێت به منداڵ. 4-ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه به زمانی ده‌رهێنایه‌وه‌و تفی كردوه؛ مه‌ڵێ نایخوات، چونكه مانای ئه‌وه نیه كه حه‌زی له خواردن نیه؛ به‌ڵكو ئه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كی ئاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی شتێكی تازه‌یه. 5-پێویسته پێش ته‌واوكردنی شه‌ش مانگی سرێلاكێك نه‌درێت به منداڵ گه‌نمی تێدا بێت. 6-ئه‌گه‌ر منداڵێك زۆر قه‌بز بێت؛ باشتره سریلاكی برنجی كه‌متر پێبدرێت. 7-ئه‌و سریلاكه‌ی هه‌نگوینی تێدایه پێویسته نه‌درێت به منداڵی كه‌متر له یه‌ك ساڵ. گرنگترین ڕێنمیاییه‌كان: 1-هه‌میشه به‌رواری دروستكردنی سریلاكه‌كه بخوێنه‌وه؛ تا تازه‌تر بێت باشتره. 2-دوای هه‌شت مانگی بێجگه سریلاك؛ پێویسته منداڵ خواردنی تری پێبدرێت. 3-له شه‌ش مانگییه‌وه مناڵه‌كه‌ت زیاتر له شه‌ش سه‌عات به‌سه‌ریه‌كه‌وه بخه‌وێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure