30/8/2020 04:54 PM

پیاوان زیاتر تووشی دەبن

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ئەو چینەی کۆمەڵگا ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە سەرو 60 ساڵەوەیە، دەرکەوتوە مەترسی توشبون بە کۆرۆنا لەسەر پیاوان زیاتر بە بەراورد بە ژنان، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەرگری جەستەی پیاوان لەو تەمەنەدا لاوازترە لە ژنان.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە و لە رۆژنامەی زانستی Nature بڵاوکراوەتەوە، بەرگری جەستەی ئەو پیاوانەی کە تەمەنیان لە سەرو 60 ساڵەوەیە بەراورد بە ئەو ژنانەی کە لەهەمان تەمەندان کەمترە، هۆکاری ئەوەش دەگرێتەوە بۆ ئەوەی جەستەی ژنان لەو تەمەنەدا ژمارەیەکی زیاتر لە خانەی بەرگری و دژە تەنی تێدایە بە بەراورد بە پیاوان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پیاوانی سەرو 60 ساڵ پێویستە بە ڤاکسینی کۆرۆنای زیاتریان بۆ بەرکاربهێنرێت تا بەرگری لە جەستەیان بگاتە ئاستی ئەو بەرگرییەی کە ژنان هەیانە.

ئەو توێژینەوە ئەوەشی خستوەتەڕو، جەستەی ژنان خێراتر و بەهێزتر روبەڕوی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبنەوە، چونکە ژنان زیاتر بەرکەوتنیان لەگەڵ منداڵاندا هەیە، بەوهۆیەشەوە جەستەیان لە دژی ئەو نەخۆشیانە دروستبوە کە توشی منداڵان دەبن.
لەوبارەیەوە دکتۆر ئەکیکۆ ئیوساکی، پسپۆر لە بواری بەرگری جەستە لە زانکۆی ییل رایگەیاند، "ئەگەر رێژەی ئەو دژە تەنانە بەراورد بکەین کە لەپاش توشبون بە پەتای کۆڤید-19 لە جەستەی پیاوان دروستدەبێت، دەبینین زۆر کەمترە لەو دژە تەنانەی بەهۆی هەمان پەتاوە لە جەستەی ژنان دروستبوە، بۆیە پێویستە ڤاکسینی زیاتر بۆ پیاوان بەکاربهێنرێت تا بەرگری جەستەیان بەرزبکرێتەوە".

بەپێی ئامارە جیهانیەکان، 72%ی کۆی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا پیاون و 28% دیکەش ژنانن، واتا پیاوان ئەگەری توشبونیان بە کۆرۆنا دو هێندەو نیو زیاترە بەراورد بە ژنان.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved