خانمان هه‌میشه به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن پێداویستییه‌ك به‌كاربهێنن تا پێستیان نه‌رم و جوان ده‌ربكه‌وێت، به‌وپێیه‌ی خانمان كاری زۆری ناوماڵ و منداڵ ده‌كه‌ن و ئاو زۆر به‌كارده‌هێنن، به‌وهۆیه‌شه‌وه پێستیان وشك و زبر ده‌بێت. ماڵپه‌ری سیدتی چوار پێكهاته‌ی دیاریكردووه كه خانمان ده‌توانن له ماڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاسان و به نرخێكی هه‌رزان دروستی بكه‌ن و بۆ پێستیانی به‌كاربهێنن، ئه‌وانیش: 1- زه‌یتی زه‌یتون: كه‌مێك زه‌یتی زه‌یتون گهرمبكهو شه‌وان پێش خه‌وتن بۆ ماوه‌ی 5 خولهك بیده له ده‌ستت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وامبیت پاش ماوه‌یه‌ك خۆت هه‌ستده‌كه‌یت به شێوه‌یه‌كی زۆر پێستت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه. 2- ته‌ماته: كه‌مێك ته‌ماته بده له ڕندهو كه‌مێك خوێی پێدا بكه‌و رۆژانه 15 خولهك بیده له ده‌ستت، پاشان به ئاوی شیله‌تێن و سابون بیشۆ. 3- پرته‌قاڵ: گیراوه‌ی پرته‌قاڵ بده له پێستی ده‌ستت و بۆ ماوه‌ی 10 خولهك و پاشان به ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. 4- لیمۆ: گیراوه‌ی ئاو و لیمۆو كه‌مێك خوێ به‌سووده ئه‌گه‌ر رۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك به‌كاریبهێنیت. جێی باسه، ئه‌م گیراوانه‌ی سه‌ره‌وه مه‌رج نیه هه‌رچواری پێكه‌وه به‌كاربهێنرێت، خانمان ده‌توانن یه‌كێك له‌و گیراوانه به‌رده‌وام به‌كاربهێنن و سوودی لێوه‌ربگرن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌توانن بۆ ده‌موچاویشیان به‌كاریبهێنن. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure