31/8/2020 05:27 PM

هۆکارەکانی قەڵەویی ورگ

کۆبوونەوەی چەوری زۆر و بوونی ورگ لە لەشدا یەکێکە لە گرفتە باوەکان لەنێوانی هەردوو ڕەگەزدا، چونکە جگە لەوەی دەبێتە خاوەنی لەشێکی ناڕێک و ناشرین هاوکات جەستەیەکی ناتەندروستی دەبێت، دکتۆر بینایی کامەران هۆکار و چارەسەری بڵاوکردوەتەوە.

هۆکارەکان:
*خواردن وەک سەمون و نان و لەفە، شیرینی، شەکر، شیر و میوەی زۆر لە شەودا.
*خواردنەوەکان، وەك شەربەت، خواردنەوه گازیەكان، بیره، ماستاو، دۆ.
*غازات و هەوكردنی ریخۆڵه و قەبزی.
*قەلەقی و سترێس و بیركردنەوەی زۆر، دانیشتنی بەردەوام و شەوان درەنگ خەوتن.
*هەندێ دەرمان و چارەسەر وەك، حەبی زەخت، حەبی حەساسیەت، ئازار و حەب یان دەرزی مەنع.

چارەسەر:
*تەرككردنی خواردن و خواردنەوه خراپەكان و كەم كردنەوەی حەب و دەرمان، زۆر خواردنی خواردنه باشەكانی وەك : خه یار، تەماته، كاهو، سڵق، كولەكه، چاى سەوز، دارچینی، لیمۆ، زه نجەفیل، سركەی سێو و سیر .

*وەرزش یان رۆشتنی رۆژانه.
*چاكردنی خەوی شەو و ئارام كردنەوەی مێشك به وەرزش یان مەلەکردن.
*ئاو زۆر خواردنه وه، نیو کاتژمێر پێش و پاش نان خواردن، تەرككردنی ئاو خواردنەوه لەكاتی نان خواردندا.
*چارەسەری كێشەكانی ریخۆڵه و هەوكردن و قەبزی، له رێگەی ئاو خواردنەوه و چای سەوز، رازیانه، خەوی شەو، وەرزش یان رۆشتن بو ماوه ی 1 كاتژمێر رۆژانه.
*چارەسەری كێشەكانی ریخۆڵه و هەوكردن و قەبزی، له رێگەی ئاو خواردنەوه و چای سەوز، رازیانه، خەوی شەو، وەرزش یان رۆشتن بو ماوه ی 1 كاتژمێر رۆژانه.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved