1/9/2020 06:04 PM

ئەستێرەیەک بەرشەلۆنەی جێهێشت

بە شێوەیەكی فەرمی ئیڤان ڕاكێتیچی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بوە یەكەمین یاریزان كە یانی بەرشەلۆنەی بەجێهێت لەم وەرزەداو گەڕاییەوە ئەو یانەیەی كە پێشتر یاریی بۆ دەكرد كە یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانیە.
گرێبەستەكەی یانەی ئیشبیلیە لەگەڵ ئیڤان ڕاكێتیچی كرواتی بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێت و تا هاوینی 2024 لە ریزەكانی ئەو یانەیەدا دەمێنێتەوە و درێژە بە یاریكردن دەدات.
گواستنەوەی ئەم یاریزانە تەنها بەرامبەر 1.5 ملیۆن یۆرۆ بوە لەگەڵ 9 ملیۆن یۆرۆ وەك گۆڕانكاری، واتە لە ئەگەری سەركەوتنی یانەی ئیشبیلیە بۆ یارییەكانی چامپۆنس لیگ یاخو یۆرۆپا لیگ لە دو وەرزی داهاتودا، دەبێتە یانە ئەندەلوسیەكە 9 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت بداتە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
پێشتر ئەو یاریزانە كرواتیە لە ساڵی 2011ەوە تا ساڵی 2014 یاریی بۆ ئەو یانە ئیسپانیە كرد و پاشان ڕوی لە یانەی بەرشەلۆنە كرد، دواتر دوای شەش وەرز ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە یانەكەی كە 310 یاریی بە درێسی بەرشەلۆنەوە ئەنجامداوە و پێشتریش 149 یاری بۆ یانەی ئیشبیلیە كردوە. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved