2/9/2020 06:35 PM

ئەستێرەیەکی پاریسییەکان تووشی کۆرۆنا بووە

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی توشبونی سێ یاریزانی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند، كە یەكێك لەو سێ یاریزانە ئەستێرەی ناوداری جیهانی نیمار دا سیلڤای بەرازیلیە.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند، لە پێناو ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێی خولی یانەكانی فەرەنسا، پشکنینی پزیشكی بۆ سەرجەم یاریزانانی ییانەكە ئەنجامدراوە و دەركەوتوە كە سێ یاریزانی یانەكە هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن.
پێشتر میدیاكانی ئفەرەنسا ئاشكرایان كردبو كە ئانخێل دیماریا و پارادیس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، بەڵام دوێنێ حاڵەتێكی دیكە ڕاگەیاندرا بە بێ ئەوەی ناوی یاریزانەكە ئاشكرا بكرێت و ئەمرۆ بە فەرمی یانەكە ئەو هەواڵەی پشتڕاستكردەوە و ئاشكرایكرد كە نیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی و یانە فەرەنسییەکە سێیەم توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنایە لە یانەكە.
هەرچەندە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی فەرەنسا دەستی پێكردۆتەوە و تا ئێستا دو هەفتە لە یارییەكانی ئەو خولە بەڕێوەچوە، بەڵام ئەگەری هەیە بەهۆی زۆری توشبونی یاریزانانی ئەو خولە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند یارییەك لە خولەكە ئەنجام نەدرێت و بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved