3/9/2020 05:50 PM

مانچستریونایتد چاوی لە یاریزانێکی ریاڵ‌مەدریدە

دوای ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتد بە شێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی ئەستێرەیی یانەی ئەجاكس ئەمستردامی هۆڵەندی ڤان دی بیكی ڕاگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی ئەنجامدانی گرێبەستێكی دیكەن و لە هەوڵی ئەوەدان یاریزانێكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەكانی یانەكەییان بگوازنەوە.
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە چەند كاتژمێڕی رابردودا بە شێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی ڤان دی بیكی هۆڵەندی ڕاگەیاند، كە گرێبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە نزیكەی 45 ملیۆن یۆرۆتێچونی هەبوە لەسەر مان یونایتد.
رۆژنامەی ئاس لە هەوالێكیدا ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد لە هەوڵی ئەوەدان دوەم گرێبەستیان لەگەڵ سێرجیۆ ڕیگیلۆنی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بێت.
یانەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت سود لەوبۆچونەی زیدان ببینێت كە لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە نیە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەوەی ماوەی خواستنەكەی لەگەڵ یانەی ئیشبیلیە كۆتایی هات.
بەهۆی فێرلاند مێندی و مارسێلۆوە یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت ریگیلۆن بۆ یانەكەی بگەڕێنێتەوە و بەهای 30 ملیۆن یۆرۆشی لەسەر ئەو یاریزانە داناوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved