زۆربه‌ی جار نه‌خۆش واده‌زانیت خۆ ئامادەکردن بۆ نەشتەرگەری و وەرگرتنی بێھۆشکاری گشتی تەنیا بە ڕۆژوبونە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵام ئەمە بە ھیچ جۆرێک راست نیە، چونکە بێھۆشکاری گشتی یاخود بەنجی گشتی کارێکی ئاسان نیە و پێویستی بە خۆئامادەکردنێکی تەواو ھەیە ھەم لە روی دەرونیەوە ھەم لە روی جەستەییەوە. لەدرێژەدا باس لە ئامادەکارییە جەستەیی و دەروونییەکان دەکەین بەرلەوەی بێهوشکاریی گشتیمان بۆ بکرێت. پشودان پێویسته نەخۆش پشوی تەواو وەربگرێت پیش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری. نوستن پێویسته نه خۆش به لایه نی که مه وه 6-8 کاتژمێر بخەوێت شەوی پێش نه‌شته‌رگه‌ری چونکه خەوتن ئەندامەکانی له‌ش چالاک دەکات. کافایین لەبەرئەوەی کافایین وریاکەرەوەیە زۆر خواردنی دەبێته هۆی کەمکردنەوەی کاریگەری ده‌رمانی بەنج له سەر جه‌سته و نەخۆش پێویستی بە رێژەیەکی زیاتر لە دەرمان پێویستە، بۆیە پێویسته خواردنەوەی رۆژی پێش نەشتەرگەری کەمبکرێتەوە. جگەره و نیکۆتین پێویسته نەخۆش بەلایەنی کەمه‌وه 2-4 هەفتە واز لەجگەره‌کێشان و نێرگەلەکێشان بهێنێت پێش نه‌شتەرگەری بەتایبەتی ئەو نه‌شتەرگەریانەی لە ده‌م وقورگ و لوتدا ده‌کرێن. باری دەروونی باشترە نەخۆش ئارام بکرێتەوه پێش نه‌شته‌رگه‌ری، هه‌ندێکجار پێویست ده‌کات هێورکه‌ره‌وه بدریت به نه‌خۆش. ده‌رمانی گژوگیای یاخود ڤیتامینەکان زوربه‌ی ده‌رمانی گژوگیای دەبێت به لایه‌نی که‌مەوە 2 هەفتە پێش نەشتەرگەری بوەستێنرێت و ڤیتامیناتیش بەپێی جور‌ه‌که‌ی، ھەروەھا چەند جۆرە خۆراکێکیش وەک: سیر، ۆۆن ماسی، ڤیتامین ئی. وەستان له خواردن و خواردنەوە به‌پێی جوری خواردن، خواردنی ره‌ق 6-8 کاژێر ، شله‌مه‌نی 1-2 کاژێر ، شیر یاخود شله‌مه‌نیه‌ک تڵپه‌ی تیا بێت 3-5 کاژێر . خۆشتن باشترە ڕۆژی پێش نەشتەرگەری حەمامێک بکەیت و موی زیادە بە شوێنی نەشتەرگەریەکەوە لاببرێت بۆ کەمکردنەوەی پیسبون و ھەوکردن لە شوێنی نەشتەرگەریەکە. نەکردنی ماکیاژ پێویستە جلکی تایبەت بەنەشتەرگەری لەبەرکەیت و لەو ڕۆژەدا لەخانماندا بە تایبەت بەھیچ شێوەیەک ماکیاژی لێو و رەنگی نینۆکەکانت نەکەیت بۆ ئەوەی ڕێگری نەکەیت لە بێھۆشکار، کە چاودێری ئۆکسجینی لەشت بکات لەکاتی نەشتەرگەریەکەدا.
سەرچاوە: asahq
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure