3/9/2020 05:59 PM

رەنگی جلوبەرگ کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

توێژەرانی بواری دەروونناسی دوای توێژینەوە لەسەر رەنگەکان تێگەیشتن کە بەشێک لەم رەنگانە دەتوانن یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی بەشێک لە کەایەتی خۆمان ئاشکراکەین. هەڵبەت هیچ یاسایەکی گشتگیر بۆ ئەم بابەتە بوونی نییە چون لە هەر فەرهەنگێکدا خوێندنەوەی جیاواز بۆ رەنگەکان دەکرێت، بەڵام ئەوەی راست بێ ئێوە دەتوانن جلوبەرگەکەتان بە شێوەیەک هەڵبژێرن کە بتوانن پەیامی خۆتان بگەیەنن. لەدرێژەدا پەیوەندی هەندێک لە رەنگەکان لەگەڵ کەسایەتی دەخەینە روو.

شین: ئارامی
رەنگی شین ئارامی‌هێنەرە. بە گوتەی راوێژکارانی بواوی مۆدە و فاشن، هەوڵ بدەن لە دانوستانە کارییەکاندا جلوبەرگی شین بپۆشن چونکە ئەم رەنگە هیمای وەفایە. هەر بۆیە جلوبەرگی پۆلیس لە زۆینەی وڵاتان رەنگەکەی شینە.

زەرد: داهێنان
لە روانگەی دەروونناسییەوە، زەرد رنگێکی بەهێزە. ئەم رەنگە لەگەڵ هەستەکان، داهێنان و متمانەبەخۆیی ئاست‌بەرز لە پەیوەندیدایە. رەنگی زەرد ورە و توانا و ورووژانی هەستەکان دەخاتە روو.

سپی: پاکی
لە زۆرینەی فەرهەنگەکاندا رەنگی سپی رەنگێکی تەواو و بێ کەموکووڕییە. ئەم رەنگە نیشانەی تیشک، نوێ‌بوون، پاکی، ئارامی و چاکەیە.

سوور: بزۆزی و  گەرمی
رەنگی سوور جگە لەوەی هێمای گەرمی، هێز، وزە و خۆشەویستییە، دەتوانێ هێمای بزۆزی و نەفرەتیش بێت. ئەم رەنگە لە جلەبەرگدا کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتیی بەهێز دەخاتە روو.

بنەوش: پێگەیشتوویی
دەگوترێ بنەوەش رەنگێکی پاشایانەیە. ئەم رەنگە نیشانەی دەوڵەمەندی و سامان و سەروەتە. ئەم رەنگە تا ماوەیەکی زۆر بە سەختی دەست دەکەوت و هەر بۆیه تەنها دەسەڵاتداران ئەم رەنگەیان بەکار دەهێنا.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved