پێوه‌رى (كۆن) میكانیكى: -ته‌نیا خه‌رجى كاره‌با تۆمارده‌كات و مێژوو و به‌روارى له‌سه‌ر نیه. -بۆ پشكنین ده‌بێت بیكه‌یته‌وه و سه‌یرى بكه‌یت. -ناتوانین له دووره‌وه په‌یوه‌ندى پێوه بكه‌یت، له ناوه‌وه برێكه‌رى تێدا نیه بۆ كوژاندنه‌وه. -نا‌توانیت له دووره‌وه كۆنترۆڵبكرێت و بكوژێنرێته‌وه. -به ئاساندنى ده‌ستكارى ده‌كرێت و فێڵى تێدا ده‌كرێت. - راستوخۆ ناتوانێت زانیارییه‌كانى (ڤۆڵتیه، ته‌زوو) تۆماربكات. پێوه‌رى زیره‌ك: -به‌كارهێنانى كاره‌با تۆمارده‌كات و به‌روارو كاتى له‌سه‌ره. -ده‌توانێت (Export و Import) تۆماربكات. -پێویستى به سه‌یركردن نیه. -ده‌توانیت له دووره‌وه په‌یوه‌ندى به پێوه‌ره‌كه‌وه بكه‌یت و هه‌موو زانیارییه پێویسته‌كان (ڤۆڵتیه/ ته‌زوو، فریكوێنسى) تۆمارده‌كات. -به ئاسانى ده‌توانیت داتا‌و زانیارى بۆ بنێریت و لێوه‌ربگریت و له هه‌ركاتێكدا چ زانیارییه‌كت بوێت ده‌توانین تۆمارى بكه‌ین. -ده‌توانرێت له دووره‌وه كۆنترۆڵبكرێت و بكوژێنرێته‌وه. -زۆر بهگرانى ده‌ستكارى ده‌كرێت و له كاتى هه‌ر دهستكارىكردنێك، سه‌رنته‌رى زیانیارییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه. -ده‌توانرێت له رێگه‌یه‌وه بارگرانى سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌با كه‌مبكرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ر بكرێت. خاك - لیژنه‌ى باڵاى پرۆژه‌ى تۆڕى زیره‌كى كاره‌با - سلێمانى
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure