5/9/2020 06:46 PM

واز لەم خووانە بهێنە

کونیلەکانی روخسار بەهۆی چەوری، خانەمردوەکان، پیسی و بەکتریاوە دروست دەبێت و گەورە دەبێت، دەکرێت چەند خویەکی رۆژانەش هۆکاربن بۆئەوەی کونیلەکانی روخسار گەورەتر ببن.

*بەکارنەهێنانی ئەو بەرهەمە جوانکاریانەی کە رێتینۆلیان تێدایە، واتە ئەو بەرهەمانەی ڤیتامین A تێدایە، چونکە ئەم ڤیتامینە یارمەتی نوێبونەوەی خانەکان و بچوککردنەوەی کونیلەکانی روخسار دەدات.
*بەکارهێنانی مۆبایل لە نزیکی روخسار هۆکارێکی دیکەیە، چونکە دەرکەوتوە مۆبایل 10 هێندەی کورسی توالێت هه‌ڵگری بەکتریایە، کە زیان بە روخسار دەگەیەنن.
*بەرکەوتنی تیشکی خۆر، دەبێتە هۆی وشکبونەوەی روخسار و گەورەبونی کونیلەکانی روخسار.
*بەکارنەهێنانی تۆنەر بۆ پێست و فەرامۆشکردنی.
*خاوێننەکردنەوەی ئەو کەلوپەلانەی بۆ ماکیاژکردن بەکاریدەهێنیت.
*بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی زەیتی تێدایە بۆ قژ یان پێست.
*بەکارهێنانی ماکیاژی دژە ئاو بۆ روخسار، رێژەیەکی زۆر لە سلیکۆنی تێدایە، کە رێگری دەکەن لە هەناسەدانی روخسار.

 

سەرچاوە: erufucare

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved