د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی له فه‌یسبوكی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به تێكچوونی خواردنی دیاریكراوی منداڵان و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی خستوه‌ته‌ڕوو. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ندێك دایكان و باوكان كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه منداڵه‌كانیان زۆربه‌ی خۆراكه سوودبه‌خشه‌كان ناخۆن، بۆ نموونه ئه‌ڵێن به‌هیچ جۆرێك میوه، سه‌وزه، گۆشت، شله ناخۆن و نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕوونیشیده‌كاته‌وه كه تێكچوونی خواردنی دیاركراو ( Restrictive Food Intake Disorder ) : ، ئه‌م حاڵه‌ته به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه منداڵ ته‌نها حه‌زی له چه‌ند جۆرێكی كه‌م له خواردنه‌كانه (له پانزه جۆر كه‌متره) و ته‌نها ئه‌وانه ئه‌خوات و به زۆری منداڵه‌كه كۆمه‌ڵێك جۆری خواردن ناخوات وه‌ك هه‌موو میوه‌كان، سه‌وزه، شیره‌مه‌نیه‌كان، گۆشت. هه‌روه‌ها ئه‌م حاڵه‌ته له منداڵی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ تا 10 ساڵ زۆر باوه‌و دواتر زۆرینه‌ی منداڵان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات چاكده‌بنه‌وه. له‌باره‌ی نیشانه‌كانه‌وه د.كامه‌ران ده‌ڵێت: ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه له‌كاتی بینین یان بۆنكردنی هه‌ندێك جۆری خواردن ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌یان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت: *ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام *هێلنجدان *گریانی به‌رده‌وام و ترسانی زۆر. *ته‌نگه‌نه‌فسی یان هه‌ستكردن به خنكان له‌كاتی بینینی یان بۆنكردنی خواردن. ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی: *كه‌می ڤیتامینه‌كان و سه‌رئێشه‌و كه‌می ته‌ركیز. *بێهێزی به‌رگری و زوو زوو نه‌خۆشكه‌وتن و دره‌نگ چاكبوونه‌وه. *لاوازی و كه‌می كێش. *دواكه‌وتنی گه‌شه. *كه‌مخوێنی *گۆشه‌گیری و دووركه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵگا هۆكاره‌كانی: *ڕه‌نگه زۆر هه‌ستیار بێت به بۆن ، تام و چێژ، ڕه‌نگ و شێوه‌ی خواردنه‌كه، هه‌ندێك منداڵ ڕه‌نگه خواردنی ته‌نها له پله‌ی گه‌رمیه‌كی تایبه‌ت بخوات بۆ وێنه خواردن ساردنه‌بێته‌وه نه‌یخوات. *ڕوودانی كێشه‌و گیروگرفت پێشتر له‌گه‌ڵ خواردنێك وه‌ك له قوڕگ گیران، ئازاری گه‌ده‌و ناوسك، سكچوون، ته‌نگه‌نه‌فسی. *كه‌می و نه‌بوونی ئیشتیها ، ئه‌وكاته مناڵه‌كه چێژ له خواردن نابینێت و ده‌یه‌وێت هه‌رهیچ نه‌خوات. شێوازی چاره‌سه‌ر: *وێنه‌ی هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك دوای ده‌ستنیشانكردنی پێویسته هۆكاره‌كه‌ی دیاریبكرێت و چارسهربكرێت یان كه‌مبكرێته‌وه له‌هه‌مانكاتدا ئاكام و ده‌رئه‌نجامه‌كانی چاره‌بكرێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure