6/9/2020 02:58 PM

کێشەکانی ریاڵ‌مەدرید درێژەی هەیە

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا دەڵێن ریال مەدرید رووبەڕووی کێشە بووەتەوە لە هەوڵەکانیدا بۆ دەستبەرداربوون لە چەند یاریزانێکی، کە زینەدین زیدانی راهێنەر پێیوایە زیادن لە پێکهاتەکەی.
بەپێی ئەو سەرچاوانە، ریال مەدرید دەیەوێت خۆی لەو یاریزانانە رزگاربکات کە زیادن لە پێویستییەکەی، بەر لەوەی هەوڵ بدات گرێبەستی نوێ بکات، لە سەرووی هەمووشیانەوە گاریس بەیڵی ئەستێرە وێڵزی، بەڵام ئەویش سوورە لەسەر مانەوە لە ریال مەدرید، ئەوەش کێشەی بۆ ریال و زیدان دروستکردووە.
ئەوەی کێشەکانی ریال مەدریدی زیاترکردووە ئەوەیە کە یاریزانێکی دیکەش هەمان هەڵوێستی بەیڵی هەیە و نایەوێت بچێتە هیچ یانەیەکی دیکە، ئەگەرچی ریال مەدرید دەیەوێت بیفرۆشێت، ئەویش ماریانۆ دیازە.
ئەو سەڕچاوانە دەڵێن "بەرپرسانی ریال مەدرید لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی رێککەوتبوون بۆ ئەوەی ماریانۆ دیاز بەشێوەی خواستن بدەنە یانە پۆرتوگالییەکە، بەڵام دیاز ئەمەی رەتکردوەوە و رازی نەبوو لە ریال مەدرید بڕاوت، ئەمەش بەرپرسانی بێنفیکای تووڕەکرد و وازیان لەو گرێبەستە هێنا.
ماوەی گرێبەستەکەی ماریانۆ دیاز لە هاوینی 2023 کۆتاییدێت، کە مووچەی ساڵانەی 405 ملیۆن یۆرۆیە. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved