6/9/2020 03:01 PM

چەکی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چییە؟

توێژینەوەیەکی ئیتاڵی ئەوە دەرەدەخات، ماددەی کورسێتن(Quercetin) کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە زۆر خواردندا هەیە توانای سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی کۆرۆنای هەیە و دەکرێت وەک "چەکێک" بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە بەکاربهێنرێت.
بەپێی توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی کە لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای نانۆ-ی سەر بە ئەنجومەنی نەتەوەیی توێژینەوەکان لە ئیتاڵیا ئەنجامدراوە، ماددەی کورسێتن(Quercetin)، کە پێکهاتەیەکی سروشتی دژە ئۆکسانە و لە خۆراکەکانی وەک سێو، پیاز، چای سەوز، چای گەنمی رەش و شەرابی سور هەیە توانایەکی گەورەی لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە جەستەی مرۆڤدا هەیە.
ئەو توێژینەوەیە ئەوەشی خستەڕو، ماددەی کورسێتن، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چالاکی پڕۆتینی جۆری 3CLpro لە جەستەی مرۆڤ، کە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی چالاکبونی ڤایرۆسەکە لە جەستەدا دادەنرێت.
برۆنۆ ریتسۆتی، ئەندامی ئەنجومەنی نەتەوەی توێژینەوەکانی ئیتاڵیا رایگەیاند، کورسێتن لە رێگەی کەمکردنەوەی چالاکییەکانی پڕۆتینی جۆری 3CLpro، کە بەشێوەی ئەنزیم لە جەستەی مرۆڤدا دەردەدرێت، دەبێت بە "چەک"ی کوشتنی کۆرۆنا لە جەستەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کورستێن بەوە دەناسرێت کە پێکهاتەیەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە زۆر خواردندا هەیە و دژە ئۆکسیدە، هەروەها هەستیاری و هەوکردن لە جەستە کەمدەکاتەوە و سنوریش بۆ تەشەنکردنی کۆرۆنا دادەنێت.
ئەوەشی خستەڕو، کورستێن ماددەیەکە کە دەتوانرێت بە ئاسانی گۆڕانکاری کیمیایی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی بکرێت بە پێکهاتەیەکی بەهێزتر و بەکاربهێنرێت وەک چارەسەری کۆرۆنا.

 

سەرچاوە: clinicaltrials

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved