6/9/2020 03:04 PM

داواکارییەکەی باوکی ئالان

باوکی ئالان کوردی لەساڵیادی پێنج ساڵەی مردنی کوڕەکەیدا کە لەکاتی کۆچکردنیان بۆ ئەوروپا لەکەناراوەکانی تورکیا گیانیلەدەستدا داوایەکی ئاراستەی حکومەتی بریتانیا کرد.
بەگوێرەی میدیاکانی بریتانیا، عەبدوڵا کوردی باوکی ئالان کوردی پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی بریتانیا کرد داوایکرد، حکومەت یارمەتی پەنابەران بدات بەسەلامەتی بگەنە بریتانیا.
ساڵی 2015 بڵاوبونەوەی وێنەی ئالان کوردی تەمەن دو ساڵ بەمردویی لەکەناراوەکانی تورکیا دەنگدانەوەیەکی گەورەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، ژمارەیەکی زۆر لەوڵاتان داوای لەئەستۆگرتنی خێزانی ئالان کوردییان کرد، دواتر باوکی و باقی خێزانەکەی لەبریتانیا نیشتەجێبون.
باوکی ئالان کوردی داوای لەبریتانیا کردوە، لەسەر خاتری ساڵیادی روداوی مردنی کوڕەکەی، "دڵی بۆ پەنابەران بکاتەوە." 
ساڵیادی مردنی ئالان کوردی هاوکات بوە لەگەڵ گەیشتنی 416 پەنابەر بۆ کەناراوەکانی بریتانیا، بەوهۆیەوە داواکەی باوکی ئالان کوردی بۆ هاوکاریکردنی ئەو پەنابەرانە بوە لەلایەن حکومەتی بریتانیاوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved