پزیشکان هەمیشە رێنمایی خهڵکی دەکەن لەسەر گەدەی بەتاڵ هەنگوین بخۆن، چونکە سودە تەندروستییەکانی زۆرن، تێکەڵکردنی لەگەڵ شیردا جەستە لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، ماڵپەری Healthline سودەکانی بڵاوکردەوە. *دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک، چونکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە کالسیۆم. *دژە بەکتریایە، چارەسەری کۆکە دەکات. *هەوکردنی قورگ و سنگ کەمدەکاتەوە. *کرداری هەرس چالاک دەکات، بەکتریای سودبەخش لە گەدەدا زیاد دەکات. *دەمارەکان خاودەکاتەوە و پشویان پێدەدات، هەروەها هۆڕمۆنی "کۆرتیزۆل" لە جەستەدا کەمدەکاتەوە کە بە هۆڕمۆنی سترێس ناسراوە. *یارمەتی مانەوەی جەستە دەدات بە تەندروستی. *دژە پیربونە و پارێزگاری لە جوانی پێست دەکات.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure