7/9/2020 10:35 PM

بە یاسا مافی جەنگاوەرانی كۆرۆنا دیاریكرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆتایی بە خوێندنەوەی پرۆژەیاسای مافەكانی خانەنشینی ئەو كارمەندو پزیشكانە هێنا كە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا گیانیان لەدەستداوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاندووه: ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای مافەكانی خانەنشینی كارمەندانی تەندروستی و پزیشكی كە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا گیانیان لەدەستداوە دەهێنێت.

هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی هێنا بە ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن لەبارەی پێشنیازە یاسای هاوتاكردنی بڕوانامەكان و پلە زانستییەكان. هەروەها باس له پێشنیازە یاسای یانە وەرزشییەكان كرا.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved