هه‌ندێك له كه‌سه‌كان ئایا منداڵ بێت یان گه‌وره، ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی خویه‌ك ببێت كه نینۆكی بخوات، به‌ڵام پزیشكه‌كانی پێست و نینۆك چه‌ند زیانێكی ئه‌و خووه ده‌خه‌نه‌ڕوو و ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن تا ده‌توانن خۆتان له‌و خووه دووربخه‌نه‌وه‌و ته‌ندروستیتان بپارێزن. * به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی نینۆك خواردندا به‌كتریای ناو ده‌م له‌ژێر نینۆكهكهوه ده‌چێته ناو پێست، هه‌ربۆیه پێستی ده‌وروبه‌ری نینۆكیش بریندارده‌بێت. كه ئه‌وه‌ش نه‌خۆشی تری پێستی به‌دوادا دێت. * له‌ڕێگه‌ی نینۆك خواردنه‌وه ڤایرۆسه‌كانی ژێۆ نینۆك ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو ده‌م، كه ئه‌مه‌ش تووشی كۆكه و هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كانی ترت ده‌كات. * ده‌بێته هۆی لاربوونی ددانه‌كانی پێشه‌وه. * ده‌ست و په‌نجه و نینۆك هۆكاری جوانی كه‌سه‌كانه به‌تایبه‌ت بۆ خانمان، به‌ڵام ئه‌و خووه ده‌بێته هۆی ناشرینبوونی. * به‌وهۆیه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی نینۆكیان ده‌خۆن ئاگایان له ده‌وروبه‌ریان نامێنێت و هه‌میشه خه‌یاڵیان ده‌ڕوات. هه‌ربۆیه ده‌توانیت خۆت له‌و خووه دووربخه‌یته‌وه به‌م چه‌ند رێگه‌یه: به‌كارهێنانی بۆیه‌ی له‌ماعی كه هیچ ره‌نگێكی نییه‌و بۆنی ناخۆشه‌و پیاوانیش ده‌تواننن به‌كاریبهێنن، تا به‌وهۆیه‌وه نه‌توانین نینۆكت بخۆیت. زۆر بیرمهكهرهوهو خۆت سه‌رقاڵ بكه به وه‌رزشكردن و موزیك و كاری رۆژانه‌ی خۆته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure