8/9/2020 05:26 PM

دە گرانترین یانەکانی جیهان

پێگەیەکی تایبەت بە بواری نرخی گواستنەوەی یاریزانان لە لێستێکدا ناوی 10 گرانترین یانەی جیهانی ئاشکراکردوە لەڕوی نرخی یاریزانەکانییەوە.یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێشەنگی لیستەکەی گرتوە و گرانترین یانەی جیهانە و نرخی یاریزانەکانی لە تۆپدایە، بەکۆی 23 یاریزانی ئەو یانەیە نرخیان 473 ملیۆن یۆرۆیەو لەدوای ئەوانیش یانەی بەرشلۆنە پلەی دوەمی گرتوە.یانەکانی ئینگلتەرا پشکی شێریان لە لیستەکەدا بەرکەوتوەو لەکۆی 10 گرانترین یانەکانی جیهان، چوار لەیانەکانی ئینگلتەرا دەبینرێت.

لیستەکە بەم شێوەیەیە:
1- ریاڵ مەدرید 773 ملیۆن یۆرۆ
2- بەرشەلۆنە 706 ملیۆن یۆرۆ
3- چێڵسی 614 ملیۆن یۆرۆ
4- مانچستەر سیتی 588 ملیۆن یۆرۆ
5- بایرن میونشن 581 ملیۆن یۆرۆ
6- مانچستەر یونایتد 567 ملیۆن یۆرۆ
7- یۆڤانتۆس 538 ملیۆن یۆرۆ
8- پاریس سان جێرمان 521 ملیۆن یۆرۆ
9- ئارسناڵ 513 ملیۆن یۆرۆ
10- ئەتلەتیکۆ مەدرید  511 ملیۆن یۆرۆ

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved