8/9/2020 09:38 PM

تورتە بە كرێم

بەشێوازێكی تر تورتە دروستبكە، ئەم شێوازە لەماڵەوە تاقیبكەرەوە.

كەرەستەكان:
250 میلیلیتر كرێم
75 گرام شەكری سپی
4 هێلكە
500 گرام ماسكارپۆنە كە جۆرە كرێمێكی گیراوەی كێكە
5 كەوچكی چێشت كۆفی
250 گرام پسكیت
8 كەوچكی چێشت كاكاو

شێوازی ئامادەكردنی:
1- لەناو قاپێكدا كرێم لەگەڵ 15 گرام شەكر تێكبدە تا تێكەڵدەبێت.

2- هێلكەكان بشكێنەو لەناو قاپێكی تردا زەردێنەی هێلكەكە لەگەڵ هەموو ئەو شەكرەی كە ماوە بۆماوەی 5 خولەك بە میكسەر یاخود بەعەسارە تێكیبدە، بەدوایدا كەم كەم ئەو كرێمەش بەناوی مەسكەرپۆنە تێكەڵبكە، هەروەها كرێمەكەشی تێكەڵبكە.

3- لەناو قاپێكدا قاوەكەو كاكاوەكە تێكەڵبكە، دواتر پسكیتەكان یەك بەدوای یەكدا بخەرە ناو قاوەكەو دوایان لەسەر قاپێك دایبنێ، دواتر گیراوەی كرێمەكە نیوەی بەسەر پسكیتەكەدا بكە، ئێستا بەهەمانشێوە قاتێكی تر بەپسكیت دروستبكەو نیوەكەی تری گیراوەی كرێمەكە بەسەر پسكیتەكەدا بكە.

4- بۆماوەی 1 كاتژمێر ئەم تورتەیە بخەرە ناو سەلاجەوە، دواتر كەمێك كاكاوی بەسەردا بكەو ئامادەیە بۆ خواردن.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved